هەواڵی کوردستان ئێستا

هێزه‌كانی ئیسرائیل 22 فه‌ڵه‌ستینییان له‌كه‌ناری خۆرئاوا ده‌ستگیر كرد

هێزه‌كانی ئیسرائیل 22 فه‌ڵه‌ستینییان له‌كه‌ناری خۆرئاوا ده‌ستگیر كرد
هێزه‌كانی ئیسرائیل 22 فه‌ڵه‌ستینییان له‌كه‌ناری خۆرئاوا ده‌ستگیر كرد

2022-12-28 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

سوپای ئیسرائیل هه‌ڵمه‌تێكی له‌كه‌ناری خۆرئاوای داگیركراو ئه‌نجامدا وله‌ئاكامدا 22 فه‌ڵه‌ستینی ده‌ستگیر كرد.

رادیۆی ده‌نگی فه‌ڵه‌ستین سه‌ربه‌ حكوومه‌تی فه‌ڵه‌ستین بڵاویكردووه‌: هێزه‌كانی ئیسرائیل هه‌ڵیان كوتاوه‌ته‌ سه‌ر شاره‌دێی سیلڤاد له‌رامه‌ڵڵا وچه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی كه‌ناری خۆرئاوا.

راشیگه‌یاند: هێزه‌كانی ئیسرائیل، 22 كه‌سیان ده‌ستگیر كرد كه‌ 13 كه‌سیان دانیشتووی شاره‌دێی سیلڤاد-نن وله‌و شاره‌دێیه‌دس هه‌ڵیانكوتاوه‌ته‌ سه‌ر ماڵی سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی دیله‌كانی فه‌ڵه‌ستین، قه‌دوری فارس.

سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی دیله‌كانی فه‌ڵه‌ستین، قه‌دوری فارس ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد: سوپای ئیسرائیل هه‌ڵیكوتاوه‌ته‌وه‌ سه‌ر یانه‌ی وه‌رزشی سیلڤاد له‌شاره‌دێی سیلڤاد و زیان به‌كه‌لوپه‌لی یانه‌كه‌ گه‌یه‌ندراوه‌ وئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئیسرائیلی به‌جه‌نگی گه‌مارۆ له‌دژی خه‌ڵكی فه‌ڵه‌ستین وه‌سفكرد كه‌دووه‌مجاره‌ له‌ماوه‌ى چوار مانگى رابردوو دا هێزه‌كانى ئیسرائیل هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر یانه‌ وه‌رزشییه‌كه‌یان.

هێزه‌كانی ئیسرائیل به‌به‌رده‌وامی هه‌ڵده‌كوتنه‌سه‌ر ماڵی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان له‌كه‌ناری خۆرئاوا وخۆرهه‌ڵاتی قودس به‌بیانووی جۆراوجۆر فه‌ڵه‌ستینییه‌كان ده‌ستگیر ده‌كه‌ن.