جێگری پارێزگاری ههڵهبجه : لە ساڵی 2022 بودجەی پارێزگای هەڵەبجە کەمبووە
دیجیتال میدیای سپێده
كاوه عهلی جێگری پارێزگاری ههڵهبجه رایدهگهیهنێت،ساڵانە بودجە لەلایەن حکومەتی ھەرێم بۆ پڕۆژەکان لە بودجەکانی ( پەرەپێدانی پارێزگاکان و وەبەرھێنان و پەرەپێدانی ناوچە جیاجیاکانی هەرێم ( نەوت) و ئاسایی) وەک (ژمارە) تەرخان دەکرێت زۆر گەورە و دڵخۆشکەرە بەڵام لە واقیعدا شتێکی تر و پێچەوانەی دەبینین .
وتیشی،" بودجەی پارێزگای هەڵەبجە لە ساڵی 2022, لە %2 زیادکرا بۆ لە %4 وەک ژمارە بەڵام لە واقیعدا و لە جێبەجێ کردندا کەمترە لە %0.4 . لە بودجەکانی( پەرەپێدانی پارێزگاکان و وەبەرھێنان و نەوت و ئاسایی ) لە پارێزگای هەڵەبجە ( ١٧٢ پڕۆژە لە ساڵی ٢٠١٠-٢٠٢٢ دەستی پێکردووە و ڕاوەستاوە و پێویستی بە ١٤٧ ملیار دینار هەیە بۆ تەواوکردنیان.)
دهشلێت، "٢٧ پڕۆژە لەساڵانی رابردوو (2010-2022) بودجەیان بۆ تەرخان کراوە بەڵام بە هۆکاری جیاواز دەستیان پێنەکردووە کە ١١٧ ملیار دیناریان بۆ تەرخان کراوە. کۆی پرۆژەکانی پارێزگای هەڵەبجە وەستاو و بەردەوام و دەست پێنەکردوو و هەڵوەشانەوەی گرێبەست .. (١٩٩ ) پڕۆژە و پاکیجن و پێویستیان بە بڕی( ٢٦٤) ملیار دینار هەیە بۆ تەواوکردنیان.
ئاماژهی وهش كرد،" بۆ ساڵی ٢٠٢٢ بودجەی تەرخان کراو بۆ پەرەپێدانی پارێزگاکان ١٢ ملیار دینار بووە کە تەرخان کراوە بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکانی ساڵانی (٢٠١٠-٢٠٢١ )رابردوو. لە بودجەی وەبەرھێنان ( بڕی ٢٢ ملیار دینار تەرخان کراوە کە ٩ ملیاری بۆ دوو پڕۆژەی نوێ بووە و تا ئێستاش دەستی پێنەکردووە. و ١٣ ملیاری بۆ پڕۆژەکانی ساڵانی ٢٠١٠-٢٠١٣ بووە)
ناوبراو باسی لهوهش كرد،" بودجەی ئاسایی بڕێکی کەم بەهۆی نەبوونی نەختینە خەرج کراوە کارێکی ئەوتۆ ئەنجام نەدراوە و پڕۆژەکان نیمچە وەستاون.
بەڕێژەیی ئەگەر بودجەی هەڵەبجە وەرگرین لەو ژمارە زۆرانەی تەرخان کراوە نزیکەی لە %10 ی تەرخانکراوی خەرج کردووە ، ئەگەر بودجەی هەڵەبجە زیاد کرابێت لە %2 بۆ لە %4 واتە تەنها %0.4 بودجەی هەبووە و ئەویش بۆ پڕۆژەکانی ساڵانی رابردوو بووە . گرفتەکە کە ساڵانە باسی دەکەین و دەیڵێینەوە بەڵام بەهەڵە لێکدەدرێتەوە لەمەدایە کە: هەموو ساڵێک ( بەهۆی ململانێی حیزبی نادروست و و دوو ئیدارەیی لە ئەرزی واقع و چارەسەرنەکردنی کێشەی نەختینە(کاش) لە بانکەکان و ئاڵاندنی کێشەکانی حیزب بە حکومەت و کێشەکانی تاکە کەسی بەڕێوەبردن ......هتد) ئەو بودجەی تەرخان دەکرێت خەرج ناکرێت تەنانەت بۆ پڕۆژە کۆنەکانی ١٠ ساڵ لەمەوپێش وە لەسەر پارێزگاکان ئەژمار دەکرێت بە ژمارە و هەندێک لە شارەکان هەر خەریکی ڕابردوو دەبن و هەندێکی تر خەریکی ئایندە.
جێگری پارێزگاری ههڵهبجه ئهوهیشی خسته روو،" گرفتی گەورە ئەوەیە ئەم بابەتە ساڵانە دووبارە دەبێتەوە و کەس ئامادە نییە دانی پێدابنێ ،واتە بۆ ساڵی داهاتوو ئەگەر چارەسەر نەکرێت و وابڕوات ئەوا لەبری لە %43 بودجەی ئەم زۆنە دەبێتە لە %5 و کەمتریش و هەڵەبجەش خوار %1 دەبێت. ئەم بابەتە باسی دژایەتی کردنی هیچ لایەنێکی سیاسی و زۆن و ئیدارە و کەسێک نییە، هەروەها باس لە تەرخانی ژمارە نییە باس لە خەرجی و پرۆژەیە لەسەر ئەرزی واقع ، وەڵامی هەر وەزارەت و لایەنێکی پەیوەندیدار کە ئەم بابەتە ڕەدکاتەوە، بەپێی ژمارە ڤسەکانیان تەواوە ، بەڵام لەواقعدا هەڵەیە.
جهختی لهوه كردهوه و وتی، " ئەم بابەتە پێویستی بەلاڕێدا بردن نییە لەلایەن کەسە حیزبییە بێ ئاگاکان و نەشارەزاکانەوە بەڵکو پێویستی بە چارەسەر هەیە. چارەسەر لە ئاستی پارێزگاکان نییە بەڵکو چارەسەر لای بەڕێزان ( سەرۆکی حکومەت و جێگری سەرۆکی حکومەت و وەزیری پلاندانان و وەزیری دارایی) دوور لە ئاڵاندنی کێشەکانیان( بە مافەکانی خەڵک و گەیاندنی خزمەتگوزاری بەشێوەی دادپەروەرانە). داننان بە بوونی گرفتەکان لەلایەن ئەو بەڕێزانە، سەرەتای چارەسەرە بەڵام خۆدزینەوە و خەتابار کردنی یەکتری کێشە و گرفتەکان قوڵتر دەکاتەوە.و تەنها و تەنها هاوڵاتیان زەرەرمەند دەبن.... .
دهشلێت،" لەوانەیە هەندێک بەڕێز پرسیار بکەن ( کە ئەم بابەتە پێویستە لە شوێنی خۆی باس بکرێت نەک لێرە ، راستی لە شوێنی خۆی باس کراوە....... بەڵام ڕاگەیاندنەکان و هەندێک بەڕێز پرسیار لەم بابەتە زۆر دەکەن کە بەرەو کۆتایی ساڵ دەرۆین کە ساڵی 2022بودجەی پارێزگای هەڵەبجە چەند بووە.؟ .