هەواڵی کوردستان ئێستا

ئیسرائیل لە 2022دا دەیان ھێرشی ئاسمانیی بۆسەر سووریا ئەنجامداوە

ئیسرائیل لە 2022دا دەیان ھێرشی ئاسمانیی بۆسەر سووریا ئەنجامداوە
ئیسرائیل لە 2022دا دەیان ھێرشی ئاسمانیی بۆسەر سووریا ئەنجامداوە

2022-12-29 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


سوپای ئیسرائیل دانی بەوە دانا کە لە میانی ساڵی ٢٠٢٢دا، دەیان ھێرشی ئاسمانیی بۆسەر چەندین ئامانج لە سووریا ئەنجامداوە.

سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا کە کۆپییەکی بۆ ئاژانسی ئاژانسی ئانادۆڵو نێردراوە ئاماژەی بەوەداوە کە لە میانی ساڵی ٢٠٢٢دا، دەیان ئۆپەراسیۆنی لە شەڕی نێوان جەنگەکاندا ئەنجامداوە و سەدان مووشەکی ئاراستەی چەندین ئامانج کردووە، ھەروەھا زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنی تایبەتی ئەنجامداوە.

ئیسرائیل ناوی ئۆپەراسیۆنەکانی لە سووریا ناو ناوە "جەنگی نێوان جەنگەکاندا".

راشیگەیاندووە کە ژمارەیەک ئامانجی ئێران، ھەروەھا ژمارەیەک کاروانی چەک کە بۆ حزبوڵڵا لە لوبنان نێردرابوون، کردووەتە ئامانج.

سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەکەیدا، سروشتی ئەو ئامانجانەی کە لە میانی ٢٠٢٢دا لە سووریا کردووەتە ئامانج ئاشکرا نەکردووە.

لە لایەکی دیکەوە سوپای ئیسرائیل رایگەیاند کە لە میانی ساڵی ٢٠٢٢دا، سێ ھەزار ئۆپەراسیۆنی دەستگیرکردن و دەستبەسەرداگرتنی ٥٠٠ پارچە چەک لە کەناری رۆژئاوا ئەنجامداوە.

ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە لە میانی ساڵی ٢٠٢٢دا، زنجیرەیەک ھێرشی ئاسمانیی لە کەرتی غەززە ئەنجامداوە و لە میانی ھێرشەکاندا، ٢٥٧ ئامانج کراونەتە ئامانج و ١٤ سەرکردەی بزووتنەوەی جیھادی ئیسلامیی کوژراون.

سوپای ئیسرائیل راشیگەیاندووە "لەسەر سنووری لوبنان، مووشەکێک ئاراستەی ئیسرائیل کراوە و لە وەڵامی ئەوەدا، چوار ھێرشی ئاسمانیی بۆسەر خاکی لوبنان ئەنجامداوە، ھەروەھا ٥٨ گولـلە تۆپی ئاراستەی خاکی لوبنان کردووە".

ھەروەھا راشیگەیاندووە "١٥ مانۆر بە بەشداری سوپای ئیسرائیل لەگەڵ سوپای وڵاتانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و کەنداو ئەنجامدراوە و ٥٣ گەشت بۆ وڵاتانی ھاوبەش لە (رێککەوتننامەکانی ئیبراھیم) ئەنجامدراوە".

(رێککەتننامەکانی ئیبراھیم)، ژمارەیەک رێککەوتننامەی ئاشتییە کە بەچاودێری ئەمریکا لەنێوان ئیسرائیل و ژمارەیەک وڵاتی عەرەبییدا واژوو کراوە.

ئاماژەی بەوەیشداوە کە ھێزی ئاسمانیی ئیسرائیل لەڕێگای ھێلیکۆپتەر و فڕۆکەی جەنگییەوە، ھەزار ئۆپەراسیۆنی ئەنجامداوە و راشیگەیاندووە کە ھێزی ئاسمانیی بەشداری کردووە لە ١٦ مانۆڕی گرنگی نێودەوڵەتییدا.