رووسیا هێرشی نوێی بۆسه‌ر كێیڤ و ژماره‌یه‌ك ناوچه‌ی دیكه‌ی ئۆكرانیا ئه‌نجامدا
دیجیتال میدیای سپێده
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئۆكراینا رایانگه‌یاند، رووسیا هێرشی نوێی بۆسه‌ر ژماره‌یه‌ك ناوچه‌ی ئۆكراینا ئه‌نجامداوه له‌نێویاندا، كێیڤی پایته‌خت كه ژماره‌یه‌ك له هێرشه‌كان، ژێرخانیان له‌و ناوچانه كردووه‌ته ئامانج.
ئاژانسی هه‌واڵیی ئهسۆشهییتد پرێس بڵاوی كرده‌وه، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئۆكراینا ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه كه زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه له ژماره‌یه‌ك ناوچه‌ی ئه‌و وڵاته لێدراوه، هه‌روه‌ها سیسته‌می به‌رگریی ئاسمانیی له كێیڤ به‌رپه‌رچی ژماره‌یه‌ك هێرشی مووشه‌كیی داوه‌ته‌وه.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی شاره‌وانیی خاركێڤ، ئیهۆر تهرهخۆڤ رایگه‌یاندووه كه ئه‌مڕۆ، زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه له شاره‌كه روویانداوه. خاركێڤ له‌ڕووی رووبه‌ر و ژماره‌ی دانیشتوانه‌وه، دووه‌م گه‌وره‌ترین شاری ئۆكراینایه.
هێرشه‌كانی ئه‌مڕۆ له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و زنجیره هێرشانه دێن كه رووسیا بۆسه‌ر ژێرخان و شاره‌كانی ئۆكراینا ئه‌نجامی ده‌دات.
له تشرینی یه‌كه‌مه‌وه، رووسیا ناوه ناوه ژێرخانی ئۆكرانیا ده‌كاته ئامانج كه به‌هۆیه‌وه زیانێكی زۆری به تۆڕی كاره‌بای ئه‌و وڵاته گه‌یاندووه.