موسه‌ننا ئه‌مین: ئه‌مریكا داواى له‌عێراق كردوه ئه‌و بانكانه سزا بدات كه‌به‌نهێنى كار له‌گه‌ڵ ئێران ده‌كه‌ن
دیجیتاڵ میدیای سپێده
د. موسه‌ننا ئه‌مین، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق له‌كوتله‌ى یه‌كگرتوو بۆ ئێران ئینترناشناڵ رایگه‌یاند: دواى پشت راستكردنه‌وه له‌ناردنى گوژمه‌یه‌كى زۆرى دۆلار له‌عێراق بۆ ئێران، ئه‌مریكا داواى له‌بانكى ناوه‌ندى عێراق كردوه سزاى ته‌واوى ئه‌و بانكه عێراقییانه بدات كه‌به‌نهێنى كار له‌گه‌ڵ ئێران دا ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند: ئه‌مریكا هۆشداریشى داوه‌ته به‌غدا له‌رێككه‌وتنێك كه چوار ملیار دۆلار له‌خۆ ده‌گرێت له‌نێوان ئێران وعێراق دا، و داواى له‌عێراق كردوه هه‌ر رێككه‌وتنێك بكرێت پێویسته له‌سه‌ر بنه‌ماى دینار بێت نه‌ك دۆلار.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: جگه له‌ئێران، برێكى زۆرى دۆلار له‌عێراقه‌وه بۆ هه‌ر یه‌كه له‌سوریا ولوبنانیش نێردراوه، له‌ساڵى 2022 دا عێراق به‌گوژمى نیو ملیۆن دۆلار بێ به‌رامبه‌ر نه‌وتى خۆى به‌لوبنان دراوه.