هەواڵی کوردستان ئێستا

له‌ساڵی 2022دا 66 رۆژنامه‌نووس له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا كوژراون

له‌ساڵی 2022دا 66 رۆژنامه‌نووس له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا كوژراون
له‌ساڵی 2022دا 66 رۆژنامه‌نووس له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا كوژراون

2022-12-31 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

ئه‌نستیتوی راگه‌یاندنی نێوده‌وڵه‌تی كه‌ناوه‌ندی سه‌ره‌كی له‌ڤییه‌نای پایته‌ختی نه‌مسایه‌، ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد: ساڵی 2022 له‌روانگه‌ی ئاسایشی رۆژنامه‌نووسانه‌وه‌ زۆر وێرانكه‌ر بووه‌ وله‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا 66 رۆژنامه‌نووس و راگه‌یاندنكار له‌كاتی ئه‌ركه‌كانیاندا كوژراون.

له‌راگه‌یاندراوێكدا، ئه‌نستیتوی راگه‌یاندنی نێوده‌وڵه‌تی ده‌رباره‌ی ئه‌و راگه‌یاندنكارانه‌ی به‌هۆی پیشه‌كانیانه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ بڵاویكرده‌وه‌: له‌ساڵی 2021دا 45 راگه‌یاندنكار كوژراون، به‌ڵام ژماره‌كه‌ له‌ساڵى 2022 دا بۆ 66 راگه‌یاندكار به‌رز بووه‌ته‌وه‌.

ئه‌نستیتووه‌كه‌ ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه‌: له‌مساڵدا 14رۆژنامه‌نووس له‌مه‌كسیك ونۆ رۆژنامه‌نووسیش له‌جه‌نگی روسیا-ئۆكراینادا كوژراون.

باس له‌وه‌شكراوه‌: دڵته‌زێنترین رووداوی 2022، كوژرانی په‌یامنێری كه‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره‌، شیرین ئه‌بوعاقیله‌ بووه‌ له‌كاتی رووماڵكردنی هه‌واڵ له‌كه‌ناری رۆژئاوا.

لایخۆیه‌وه‌ رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى رۆژنامه‌نووسانى بێ سنور بۆ ئازادى رۆژنامه‌گه‌رى كه‌باره‌گاكه‌ى له‌پاریسى پایته‌ختى فه‌ره‌نسایه‌ رایگه‌یاندوه‌: له‌ماوه‌ى نێوان 2003 بۆ 2022، له‌سه‌رانسه‌رى جیهان دا له‌نێوان ئه‌و دوو سه‌ده‌یه‌ دا هه‌زار و 668 رۆژنامه‌نووس كوژراون.