هەواڵی کوردستان ئێستا

سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای ئۆكرانیا: هێزی تێكشكاندنی دوژمنمان هه‌یه‌

سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای ئۆكرانیا: هێزی تێكشكاندنی دوژمنمان هه‌یه‌
سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای ئۆكرانیا: هێزی تێكشكاندنی دوژمنمان هه‌یه‌

2022-12-31 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای ئۆكرانیا، ڤالیریتی زالوژینی جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌: هێزی پێویستیان هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و جه‌نگه‌ ببه‌نه‌وه‌ كه‌دژ به‌وڵاته‌كه‌ی درێژه‌ی هه‌یه‌.

له‌په‌یامێكی ڤیدیۆییدا به‌بۆنه‌ى هاتنى ساڵى نوێوه‌، سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای ئۆكرانیا، ڤالیریتی زالوژینی، ئاماژه‌ی به‌به‌رده‌وامی ئه‌و جه‌نگه‌ كرد كه‌روسیا دژبه‌ وڵاته‌كه‌یان هه‌ڵیگیرساندووه‌ و رایگه‌یاند: خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی به‌هۆی ئه‌و جه‌نگه‌وه‌ رۆژانێكی سه‌خت به‌ڕێده‌كه‌ن وگوتی: ساڵى نوێ تامی فرمێسك و ره‌نگی خوێنی هه‌یه‌.

ڤالیریتی زالوژینی باسی له‌وه‌یش كرد: روسیا جه‌نگی دژ به‌وڵاته‌كه‌ی هه‌ڵگیرساندووه‌ وگوتی: ئێمه‌ جه‌نگمان هه‌ڵنه‌بژارد، به‌ڵام به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌مان په‌سه‌ند كرد. وگوتیشى: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێزی تێكشكاندنی دوژمنمان هه‌یه‌.