هەواڵی کوردستان ئێستا

کۆمپانیای ئەپڵ لە ژاپۆن بەهۆی فرۆشتنی بەرهەمەکانی بەبێ باج بە گەشتیاران سزا درا

کۆمپانیای ئەپڵ لە ژاپۆن بەهۆی فرۆشتنی بەرهەمەکانی بەبێ باج بە گەشتیاران سزا درا
کۆمپانیای ئەپڵ لە ژاپۆن بەهۆی فرۆشتنی بەرهەمەکانی بەبێ باج بە گەشتیاران سزا درا

2022-12-31 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

کۆمپانیای ئەپڵ لە ژاپۆن بەهۆی وەرنەگرتنی باجی گومرگیی لە گەشتیارانی بیانی لەو بەرهەمانەی کە بە کۆ دەیانفرۆشێت، بە بڕی ١٤ ملیار یەن (١٠٥ ملیۆن دۆلار) سزا درا.

فەرمانگەی باجی ناوچەی تۆکیۆ، بەدواداچوونی بۆ فرۆشتنی بەرهەمەکانی کۆمپانیا ئەپڵ لە ژاپۆن لە ساڵانی ٢٠٢٠-٢٠٢١دا کرد.

لە ئەنجامدا دەرکەوتووە لە هەندێک لقی ئەو براندەدا هەندێک بەرهەم لەوانە ئایفۆن بەبێ وەگرتنی باجی بەکاربردن بە کۆ بە گەشتیارانی بیانی فرۆشراون.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی کیۆدۆ-ی ژاپۆنی، کۆمپانیای ئەپڵ لە ژاپۆن بەهۆی وەرنەگرتنی باجی گومرگی لە گەشتیارانی بیانی بە بڕی ١٤ ملیار یەن (١٠٥ ملیۆن دۆلار) سزا درا.

فەرمانگەی باج گومانی ئەوەی هەیە کە ئەو کەسانەی دەستیان لەم کارەدا هەبووە، رێژەی قازانجەکانیان لە ئەگەری دووبارە فرۆشتنەوەی بەرهەمەکان زیادی کردووە، بەمەش رێساکانی باجی ژاپۆنیان پێشێل کردووە.

بەپێی هەواڵی دەزگای میدیایی نیکی ئاسیا، کۆمپانیای ئەپڵ لە ژاپۆن کە فرۆشی بەرهەمەکانی لە ساڵی ٢٠٢٢ گەیشتووەتە ٢٦ ملیار دۆلار، لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا بە بڕیاری خۆی فرۆشتنی بەبێ باجی راگرتبوو.