English | عربي

راگەیەندراوێك لە لیژنەی باڵای تۆماری بایۆمەتری لەبارەی مووچەی شەهیدان و ئەنفالكراون و زیندانیانی سیاسی


راگەیەندراوێك لە لیژنەی باڵای تۆماری بایۆمەتری لەبارەی مووچەی شەهیدان و ئەنفالكراون و زیندانیانی سیاسی

2018/10/14 | 15:10

(هەواڵ كوردستان)- خەندان-لیژنەی باڵای تۆماری بایۆمەتری لەبارەی مووچەی شەهیدان و ئەنفالكراون و زیندانیانی سیاسی رایگەیاند، دابەشكردنی مووچەی مانگی داهاتووی ئەو توێژانە، كە دەكەوێتە مانگی (تشرینی دووەم/11) لەسەر بنەمای بایۆمەتری دەبێت.لیژنەی باڵای تۆماری بایۆمەتری راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوەو رایگەیاند، گشت كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراون و زیندانیانی سیاسی ئاگاداردەكاتەوە كە دابەشكردنی مووچەی مانگی داهاتووی ئەو توێژانە، كە دەكەوێتە مانگی (11 تشرینی دووەم)، لەسەر بنەمای بایۆمەتری دەبێت.ئاماژە بەوەشكراوە، داوا لە مووچەخۆرانی كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالكراون و زیندانیانی سیاسی دەكەن كە باركۆدەكانیان بە زووترین كات بگەیەنە بەرێوبەرایەتیەكانی سەر بە وەزارەتیان، بە پێچەوانەوە مووچەكانیان لە مانگی داهاتوو رادەگیرێت، بە پێی بڕیاری 111ی ئەنجومەنی وەزیران كە لە بەرواری 12/6/2017  دەرچووە.رونیشكراوەتەوە، وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان راسپێردراوە كە هاوكار بێت لە جێبەجێكردنی ئەو بڕیارەدا.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending