English | عربي

ئاسایشی هەولێر: ئەو دوو کەسەی بە ئۆتۆمبێل لە ژنێکیاندا و کوشتیان دەستگیرکران


ئاسایشی هەولێر: ئەو دوو کەسەی بە ئۆتۆمبێل لە ژنێکیاندا و کوشتیان دەستگیرکران

2018/10/14 | 15:10

(هەواڵ كوردستان)- خه‌ندان- سالار محه‌مه‌د بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، ئەو دوو کەسەی بەرەبەیانی رۆژی هەینی رابردوو بە ئۆتۆمبێل له‌ شارى هه‌ولێر لە ژنێکیاندا و کوشتیان دەستگیرکراون.تاریق نوری، بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر به‌ خه‌ندان-ى راگەیاند، دوای ئەوەی هەینی رابردوو لە شەقامی 100 مەتری شارى هەولێر دوو کوس بە ئۆتۆمبێلێك له‌ ژنێكیاندا و هه‌ڵهاتن، "لیكۆلینه‌وه‌كان له‌ رووداوه‌كه‌ ده‌ستى پێكردو ئۆتۆمبێلەکە دۆزرایەوەو دوو کەسەکەش دەستگیرکران و دانیان بەتاوانەکەیانداناوە".بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر وتیشى، "هەردوو کەسەکە کوردن و ئەمڕۆ رادەستی پۆلیس دەکرێن".








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending