هەواڵی کوردستان ئێستا

به‌له‌مێكی كۆچبه‌ران كه‌ 200 كه‌سی هه‌ڵگرتبوو له‌باكووری لوبنان ژێرئاو كه‌وت

به‌له‌مێكی كۆچبه‌ران كه‌ 200 كه‌سی هه‌ڵگرتبوو له‌باكووری لوبنان ژێرئاو كه‌وت
به‌له‌مێكی كۆچبه‌ران كه‌ 200 كه‌سی هه‌ڵگرتبوو له‌باكووری لوبنان ژێرئاو كه‌وت

2023-01-01 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

سوپای لوبنان بڵاویكرده‌وه‌: به‌له‌مێك كه‌ 200 كۆچبه‌ری نایاسایی هه‌ڵگرتبوو له‌كه‌ناراوه‌كانی سیلاتا باكووری وڵاته‌كه‌ ژێرئاو كه‌وتووه‌.

له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا سوپای لوبنان بڵاویكردۆته‌وه‌: به‌له‌مێك كه‌ 200 كۆچبه‌رى نایاسایی هه‌ڵگرتبوو كه‌له‌هه‌وڵدابوون لوبنان جێبهێڵن، له‌كه‌ناراوه‌كانی سیلاتا ژێرئاو كه‌وتووه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌: سێ كه‌شتی هێزی ده‌ریایی لوبنان وبه‌له‌مێكی هێزی ئاشتیپارێزی كاتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كه‌له‌سنووری لوبنان-ئیسرائیل له‌ئه‌ركدان، هه‌وڵی رزگاركردنی كۆچبه‌ره‌ نایاساییه‌كانیان داوه‌.

له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر ره‌گه‌ز وچاره‌نووسی كۆچبه‌ره‌ نایاساییه‌كان نه‌خراوه‌ته‌ڕوو.

دوایین جار 22ی ئه‌یلولی 2022، به‌له‌مێك كه‌كۆچبه‌ری نایاسایی هه‌ڵگرتبوو وله‌هه‌وڵدابوون له‌لوبنانه‌وه‌ بچنه‌ ئه‌وروپا له‌كه‌ناراوه‌كانی سوریا ژێرئاو كه‌وت وبه‌هۆیه‌وه‌ 94 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.