هەواڵی کوردستان ئێستا

سوپای ئیسرائیلی داگیركار لە کەناری رۆژئاوا دووفه‌له‌ستینی شه‌هید كرد

سوپای ئیسرائیلی داگیركار لە کەناری رۆژئاوا دووفه‌له‌ستینی شه‌هید كرد
سوپای ئیسرائیلی داگیركار لە کەناری رۆژئاوا دووفه‌له‌ستینی شه‌هید كرد

2023-01-02 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

لە شاری جەنین باکووری کەناری رۆژئاوای داگیرکراو، دوو هاووڵاتی فەڵەستینی بە گولـلەی سەربازانی ئیسرائیلی داگیركار شه‌هیدكران و هەشتی دیکەش برینداربوون.

ئاژانسی فەرمی هەواڵیی فەڵەستین بڵاوی کردەوە، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئیبن سینا لە شاری جەنین، سامر عەتییە ئاماژەی بەوە کردووە کە لە ئاکامی هەڵکوتانە سەر گوندی کەفر دان لە رۆژئاوای شارەکە لەلایەن هێزەکانی داگیرکەرەوە، دوو هاووڵاتی گیانیان لەدەستداوە و هەشتی کەسیش برینداربوون کە برینی یەکێکیان سەختە.

باسی لەوە کردووە کە سوپای ئیسرائیل بە ژمارەیەکی زۆر سەربازەوە هەڵیکوتاوەتە سەر گوندی کەفر دان بە ئامانجی تێکدانی خانووی دوو هاووڵاتی فەڵەستینی لەو کاتەشدا پێکدادان لەنێوان سەربازانی داگیرکەر و گەنجەکانی ناوچەکەدا دروست بووە.

بزووتنەوەی فەتح لە پرسەنامەیەکدا بڵاوی کردەوە کە سبەی لەبەردەم نەخۆشخانەی جەنین رێوڕەسمێک بۆ ئەو گەنجانە ساز دەکرێت کە لەو رووداوەدا گیانیان لەدەستداوە.