هەواڵی کوردستان ئێستا

عێراق.. داوا ده‌كرێت یاسایى پاراستنى به‌رهه‌مى خۆماڵى كارا بكرێت

عێراق.. داوا ده‌كرێت یاسایى پاراستنى به‌رهه‌مى خۆماڵى كارا بكرێت
عێراق.. داوا ده‌كرێت یاسایى پاراستنى به‌رهه‌مى خۆماڵى كارا بكرێت

2023-01-02 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

لیژنه‌ى ئابوورى له‌په‌رله‌مانى عێراق له‌ماوه‌ى ئه‌م چه‌ند رۆژه‌ى رابردوو داواى له‌حكومه‌ت كردوه‌ بۆ دووباره‌ كاراكردنه‌وه‌ى یاسایى پاراستنى به‌رهه‌مى خوماڵى، له‌كاتێكدا نرخى كه‌لوپه‌ل له‌بازاڕ دا به‌رده‌وام له‌به‌رزبوونه‌وه‌یه‌ به‌هۆى ناجێگیرى له‌نرخى دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دینارى عێراقى.

عه‌لى موسه‌وى، سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئابوورى له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایگه‌یاندوه‌: پیشه‌سازى له‌عێراق تووشى له‌نێوچوون بووه‌ به‌شێوه‌یه‌كى گه‌وره‌ به‌هۆى هاورده‌كردنى كه‌ل وپه‌ل له‌ده‌ره‌وه‌ى وڵات، هه‌رچه‌نده‌ ده‌ستى كارى پیشه‌سازى له‌عێراق بوونى هه‌یه‌، ده‌كرێت پشتیوانى لێیان بكرێت وپیشه‌سازى نیشتیمانى هه‌ستانه‌وه‌ به‌خۆیه‌وه‌ ببینێت.

مه‌سه‌وى جه‌ختیشى كردۆته‌وه‌، كه‌گرنگه‌ بوار له‌به‌رامبه‌ر كه‌رتى تایبه‌ت بكرێته‌وه‌ له‌پێناو پێشخستنى پیشه‌سازى نیشتیمانى وهه‌ستانه‌وه‌ى بۆ پاراستنى به‌رهه‌مى ناوخۆیى وخوماڵى.

هه‌روه‌ها موسه‌وى داواشى له‌محمد شیاع سودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق كردوه‌ بۆ كاراكردنى یاسایى پاراستنى به‌رهه‌مى ناوخۆیى وخوماڵى كه‌هاوڵاتیانى عێراق گله‌ییه‌كى زۆریان له‌نرخى كه‌ل وپه‌ل هه‌یه‌ له‌بازاڕ دا وپیشه‌سازى ناوخۆیى وخوماڵیش به‌هۆى نه‌بوونى پشتیوانى له‌حكومه‌ته‌وه‌ ناتوانن ركابه‌رى له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مى هاورده‌كراوى وڵاتان بۆ عێراق بكه‌ن كه‌بازاڕیان داگیركردوه‌.

ئاشكرایكرد: له‌ئێستا دا هه‌ماهه‌نگى هاوبه‌ش له‌نێوان په‌رله‌مان و وه‌زاره‌تى پیشه‌سازى ویه‌كێتى پیشه‌سازى هه‌یه‌ له‌پێناو كاراكردنى یاسایى پاراستنى به‌رهه‌مى ناوخۆیى له‌م خوله‌ى په‌رله‌مان دا وزیندوكردنه‌وه‌ى وشه‌ى "له‌عێراق به‌رهه‌مهێندراوه‌" له‌نێو بازاڕى ناوخۆیى دا.