هەواڵی کوردستان ئێستا

ئه‌‌مریكا.. له‌ هێرشه‌ چه‌كدارییه‌كانی ئاهه‌نگه‌كانی سه‌ری ساڵدا، 15كه‌س بوونه‌قوربانی

ئه‌‌مریكا.. له‌ هێرشه‌ چه‌كدارییه‌كانی ئاهه‌نگه‌كانی سه‌ری ساڵدا، 15كه‌س بوونه‌قوربانی
ئه‌‌مریكا.. له‌ هێرشه‌ چه‌كدارییه‌كانی ئاهه‌نگه‌كانی سه‌ری ساڵدا، 15كه‌س بوونه‌قوربانی

2023-01-03 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده

له‌ ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌ چه‌كدارییانه‌ی كه‌ له‌گه‌ڵ چوونه‌ نێو ساڵی تازه‌وه‌ له‌ ئه‌مریكا روویانداوه‌، له‌ ویلایه‌ته‌كانی فلۆریدا و ئالاباما، 15 كه‌س بوونه‌قوربانی.

پۆلیسی ئۆكالا له‌فلۆریدا، رایگه‌یاند: به‌یانی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ له‌هێرشێكی چه‌كداریدا دوو كوژراو وچوار برینداری لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌.

له‌ په‌یامه‌كه‌دا، زانیاری ئه‌وه‌ بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌یانی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ده‌نگی ته‌قه‌ له‌نێو قه‌ره‌باڵه‌غییه‌كی 100 كه‌سییه‌وه‌ بیستراوه‌و هه‌ر له‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ دوو كه‌س به‌ ناوه‌كانی داڤۆنتا هاریس ته‌مه‌ن 30 ساڵان و، عه‌بدولحه‌كیم ڤان كرۆسكی-ی ته‌مه‌ن 24 ساڵان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

هاوكات، چه‌ند كاتژمیرێك پێش رووداوه‌كه‌ی فلۆریدا هێرشێكی چه‌كداری له‌ ویلایه‌تی ئالاباما گیانله‌ده‌ستدانی كه‌سێكی لێكه‌وته‌وه‌و نۆ كه‌سیش برینداربوون كه‌ برینی زۆربه‌یان سه‌خته‌.

پۆلیس، ئه‌وه‌ی راگه‌یاند كه‌ گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 24 ساڵان له‌ پێش چه‌ند باڵه‌خانه‌یه‌ك له‌ شه‌قامی داوفین كه‌ ئاهه‌نگه‌كانی سه‌ری ساڵی تێدا به‌ڕێوه‌ده‌چوو گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

پۆلیس، ئاشكراشیكرد كه‌ هێرشه‌كه‌ له‌لایه‌ن كه‌سێكی نه‌ناسراوه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌ و، هێشتا هۆكاری هێرشه‌كه‌ نازانن و گومانلێكراوێكیش له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ ده‌ستگیركراوه‌.