سەرچنار ئەحمەد: "دوای 31 ساڵ لەحكومڕانی بە 20 ڕۆژ مووچەی مانگێکی ساڵی پار دابەشدەكرێت"
دیجیتاڵ میدیایی سپێده
پەڕلەمانتارێكی دەستلەكاركێشاوەی یەكگرتوو ڕایدەگەیەنێت: ئەم شێوازی دابەشکردنە لەمووچە کەهەر ڕۆژێک و وەزارەتێک یان دەستەیەک مووچە وەربگرێ هیچ حیکمەتێکی تێدانییە جگە لە چاوەڕوانی مووچەخۆر بۆ مووچە موستەحەققەکەی هیچی ترنییە.
سەرچنار ئەحمەد پەڕلەمانتاری دەستلەكاركێشاوەی یەكگرتوو بڵاویكردهوه، حکومەتی هەرێم دوای 31 ساڵ لەحکومڕانی بە 20 ڕۆژ مووچەی مانگێکی ساڵی پار دابەشدەکات، ووتیشی: ئەم شێوازی دابەشکردنە لەمووچە کەهەر ڕۆژێک و وەزارەتێک یان دەستەیەک مووچە وەربگرێ هیچ حیکمەتێکی تێدانییە جگە لە چاوەڕوانی مووچەخۆر بۆ مووچە موستەحەققەکەی هیچی ترنییە.
ئاماژەی بەوەشكرد، کاتێک پارەی پێویست لەبەردەستبێت و بەمانگ و ڕۆژو ساڵ دابەشکردنی دوابکەوێت چ ناوێکی لێدەنرێت جگە لەبێباکی دەسەڵات بەرامبەر مووچەخۆران؟.
ئەوەشی ووت: ئەوەباسی گەڕانەوەی پاشەکەوتی مووچەو لێبڕین و لێسەندن هەر لەگۆڕێدانییە! لەکاتێکدا کە داهات باشەو قەیرانیش تێپەڕیووە.
سەرچنار ئەحمەد باسی لەوەشكرد، پلە بەرزکردنەوە و دامەزراندنی وانەبێژان و بەهەمیشەیی کردنی گرێبەستەکان و چارەسەری قەیرانە کەڵەکەبووەکان پێویستە لە ئەولەویەتی کاری ئەم حکومەتە خاوەن 31 ساڵ ئەزموونەبێت کە نەدەبوو دوای 31 ساڵ لەحوکومڕانی باس لەبوونی ئەم جۆرە قەیرانە دروستکراوانە بکرایە بەڵکو دەبووایە حکومەت ئەوەندە خزمەتگوزاربوایە ئەزموونەکانی بەسەرکەوتوویی بگواستایەتەوە بۆ دەوروبەری نەک بەشکستخواردوویی وەک لەوەی کە ئێستا هەیە.