هەواڵی کوردستان ئێستا

لە ئێران بڕیاری لەسێدارەدانی سێ کەسی نێو خۆپیشاندانەکان هەڵوەشێندرایەوە

لە ئێران بڕیاری لەسێدارەدانی سێ کەسی نێو خۆپیشاندانەکان هەڵوەشێندرایەوە
لە ئێران بڕیاری لەسێدارەدانی سێ کەسی نێو خۆپیشاندانەکان هەڵوەشێندرایەوە

2023-01-03 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیایی سپێده‌

لە ئێران بڕیاری لەسێدارەدانی سێ کەس لە قۆناغی تێهەڵچوونەوەدا هەڵوەشێندرایەوە کە بەهۆی رووداوی کوشتنی کارمەندێکی ئەمنیی لە میانی خۆپیشاندانەکانی ئەو وڵاتەدا، بۆیان دەرکرابوو.

بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکان لە دادگای باڵای ئێران، ئەمیر هاشیمی لە هەژماری خۆی لە تویتەر، ئەنجامی ئەو داواکارییەی بڵاوکردەوە کە لەسەر دۆسیەیەک پێشکەش بە دادگای تێهەڵچوونەوە کرا بوو کە تیایدا ١٦ تۆمەتبار دادگایی کرابوون بەهۆی کوژرانی کارمەندێکی ئەمنیی لە میانی خۆپیشاندانەکان لە شاری کەرەج.

ئەمیر هاشیمی باسی لەوە کرد، بڕیاری لەسێدارەدانی هەریەک لە پزیشکی ئێرانی، حامید کاراحەسنلو لەگەڵ حسێن محەمەدی و رەزا ئاریا کە لەلایەن دادگای شۆڕشەوە بۆیان دەرکرابوو، بەهۆی 'کەموکوڕی لە لێکۆڵینەوەکاندا' لەلایەن دادگای باڵاوە لە میانی تێهەڵچوونەوەی دۆسیەکەدا، هەڵوەشێندراوەتەوە.

لە دۆسیەی هێرشکردنە سەر هێزە ئەمنییەکان لە میانی خۆپیشاندانەکانی سێی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ لە شاری کەرەج باکووری رۆژئاوای تاران کە تیایدا ئەندامێکی بەسیجی هێزی میلیشیای سەربە سوپای پاسداران کوژرا و پێنج کارمەندی ئەمنیش برینداربوون، ١٦ کەس دادگایی کران، لەوانەیش پێنجیان بە تاوانی 'تێکدانی شیرازەی گشتیی و نانەوەی ئاژاوە لەسەر زەوی' بڕیاری لەسێدارەدانیان بۆ دەرکرا.

حامید کاراحەسەنلو کە پزیشکێکی ئێرانییە لە بواری تیشکدا، یەکێک بوو لەو پێنج کەسەی بڕیاری لەسێدارەدانیان بۆ دەرکرابوو.

حامید کاراحەسەنلو تۆمەتەکانی سەری رەتکردەوە و بڕیارەکەی سەریشی لە ناوخۆی ئێران و دەرەوەدا کاردانەوەی لێکەوتەوە.