لە ساڵی 2022دا زیاتر 31 هەزار کۆچبەری نایاسایی گەیشتوونەتە ئیسپانیا
دیجیتاڵ میدیای سپێده
وەزارەتی ناوخۆیی ئیسپانیا رایگەیاند، لە ماوەی ساڵی رابردوودا ٣١ هەزار و ٢١٩ کۆچبەری نایاسایی لە رێگای دەریا و وشکانییەوە خۆیان گەیاندووەتە وڵاتەکە.
لەو راگەیەندراوەی کە لە وەزارەتەکەوە بڵاوکراوەتەوە ئاماژە بەوە کراوە کە رێژەی ئەو کۆچبەرە نایاساییانەی کە لە ساڵی ٢٠٢٢دا روویان کردووەتە وڵاتەکە بەبەراوورد لەگەڵ ساڵی پێشتر بە رێژەی سەدا ٢٥،٦ کەمیکردووە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە کە لە ساڵی رابردوودا ٣١ هەزار و ٢١٩ کۆچبەری نایاسایی خۆیان گەیاندووەتە ئیسپانیا.
هاوکات ژمارەی ئەو کۆچبەرە نایاساییانەی کە لە شارەکانی جەوتا و مەلیلا سەر سنوورەکانی مەغریب لە رێگەی وشکانییەوە چوونەتە وڵاتەکە بەراورد بە ساڵی رابردوودا لە سەدا ٢٤ زیادی کردووە و گەیشتووەتە دوو هەزار و ٢٨٩ کۆچبەر.
لەو شەپۆلی کۆچە نایاساییەی کە لە ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ لە سنووری مەلیلا روویدا، ٢٣ کەس گیانیان لەدەستدابوو.