ئه‌مریكا نیگه‌رانی خۆی له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر مزگه‌وتی ئه‌قسا له‌لایه‌ن وه‌زیرێكی ئیسرائیل نیشاندا
دیجیتال میدیای سپێده
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، رایگه‌یاند: هه‌ست به‌نیگه‌رانییه‌كی قوڵ ده‌كه‌ین له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر مزگه‌وتی ئه‌قسا له‌لایه‌ن وه‌زیری ئاسایشی نیشتمانی ئیسرائیل، ئیتمار بن غڤیر كهراستڕهوێكی توندڕه‌وه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، نێد پرایز له‌میانی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیدا سه‌باره‌ت بهههڵكوتانی بن غه‌ڤیر بۆسه‌ر مزگه‌تی ئه‌قسا رایگه‌یاند: ئه‌م سه‌ردانه ئه‌گه‌ری په‌ره‌سه‌ندنی گرژییه‌كان وهاندانی توندوتیژی هه‌یه. وله‌ناخه‌وه هه‌ست به‌نیگه‌رانی ده‌كه‌ین له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر هه‌وڵێكی تاكلایه‌نه كه‌ئه‌مه‌ی لێبكه‌وێته‌وه. ئه‌م سه‌ردانه له‌ناخه‌وه نیگه‌رانی كردین، وگوتى: به‌ڵام بۆ ئێمه نیه وه‌ك ئه‌مریكا باس لهپێگهیى مێژوویى ئه‌قسا بكه‌ین.
نێد پرایز، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه: ئه‌مریكا به‌توندی له‌گه‌ڵ پاراستنی پێگه‌ی مێژوویی شوێنه پیرۆزه‌كانی قودسه وگوتیشى: له‌دژی هه‌وڵه تاكلایهنهكانن به‌ئاراسته‌ی گۆڕینی پێگه‌ی مێژویی شوێنه پیرۆزه‌كان وئه‌م جۆره هه‌نگاوانه قبوڵ ناكرێت.
پرایز، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: ئه‌مریكا هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی له‌گه‌ڵ بن غڤیر ئه‌نجامنه‌داوه، به‌ڵام ئیداره‌ی ئه‌مریكا له‌م ماوه‌یه له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی نوێی ئیسرائیل گفتوگۆیان له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه كردووه.