هەواڵی کوردستان ئێستا

سه‌رۆكی ئۆكرانیا: له‌ ماوه‌ی دوو رۆژدا، 80 درۆنی ئێرانیمان خستووه‌ته‌ خواره‌وه‌

سه‌رۆكی ئۆكرانیا: له‌ ماوه‌ی دوو رۆژدا، 80 درۆنی ئێرانیمان خستووه‌ته‌ خواره‌وه‌
سه‌رۆكی ئۆكرانیا: له‌ ماوه‌ی دوو رۆژدا، 80 درۆنی ئێرانیمان خستووه‌ته‌ خواره‌وه‌

2023-01-04 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

سه‌رۆكی ئۆكراینا ڕایگه‌یاند، ته‌نیا له‌ ماوه‌ی دوو رۆژدا ، 80 درۆنی دروستكراوی ئێرانییان خستووه‌ته‌ خواره‌وه‌.

ڤۆلۆدیمیر زیلینسكی، سه‌رۆكی ئۆكراینا له‌ لێدوانێكدا رایگه‌یاند: ته‌نیا له‌ ماوه‌ی دوو رۆژی ڕابردوودا ، ژماره‌ی ئه‌و درۆنه‌ ئێرانییانه‌ی به‌سه‌ر ئاسمانی ئۆكرایناوه‌ خراونه‌ته‌ خواره‌وه‌ گه‌یشتۆته‌ زیاتر له‌ 80 درۆن.

وتیشی، رووسیا له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی ساڵی نوێدا هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر شاره‌ جیایاكانی وڵاته‌كه‌ چڕكردووه‌ته‌وه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رووسیا پلانێكی درێژمه‌ودای بۆ به‌كارهێنانی درۆنی شاهید هه‌یه‌" كه‌ درۆنی دروستكراوی ئێرانه‌، بۆیه‌ پێده‌چێت له‌ داهاتوودا ئه‌و ژماره‌یه‌ زیاتربێت، چونكه‌ به‌پێی زانیارییه‌كان ماوه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوودا رووسیا هێرشی زیاتر ده‌كاته‌ سه‌ر ئۆكراینا.

ئه‌م وتانه‌ی سه‌رۆكی ئۆكرانیا له‌ كاتێكدایه‌، مانگی ئه‌یلوولی ساڵی رابردوودا ئێران دانی به‌وه‌دانا كه‌ درۆنی داوه‌ته‌ رووسیا، به‌ڵام ره‌تیكرده‌وه‌ درۆنه‌كانی له‌لایه‌ن رووسیاوه‌ له‌ شه‌ڕی ئۆكراینادا به‌كارهێندرابن، به‌ڵام ئۆكراینا و هاوپه‌یمانه‌كانی ئێران به‌ پێدانی درۆن به‌ رووسیا تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن، رووسیا له‌ به‌شێكی هێرشه‌كانیدا پشت به‌ درۆنی دروستكراوی ئێران ده‌به‌ستێت.