هەواڵی کوردستان ئێستا

ئه‌مریكا: پشتیوانی له‌ هیچ وڵاتێك ناكه‌ن كه‌ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ سوریادا هه‌بێت

ئه‌مریكا: پشتیوانی له‌ هیچ وڵاتێك ناكه‌ن كه‌ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ سوریادا هه‌بێت
ئه‌مریكا: پشتیوانی له‌ هیچ وڵاتێك ناكه‌ن كه‌ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ سوریادا هه‌بێت

2023-01-04 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

وه‌زاه‌رتی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، پشتیوانی له‌ هیچ وڵاتێك ناكه‌ن كه‌ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ سوریادا هه‌بێت، توركیاش ده‌ڵێت، په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ سوریا ته‌نها بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی په‌نابه‌ره‌ سوورییه‌كانه‌ بۆ وڵاته‌كه‌ی خۆیان.

نێد برایس، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نوسان رایگه‌یاند، پشتیوانی له‌ هیچ وڵاتێك ناكه‌ن كه‌ بیه‌وێت په‌ره‌ به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی بدات له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی سوریا.

وتیشی، داوا له‌ وڵاتانی جیهان ده‌كه‌ن توێژینه‌وه‌ له‌سه‌ر لیستی مافه‌كانی مرۆڤ بكه‌ن تا روونببێته‌وه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی 12 ساڵی رابردوو چه‌ندین توند و تیژی جۆراوجۆر له‌ دژی هاونیشتیمانییه‌كانی سوریا كراوه‌ وه‌ك رێگه‌ گرتن له‌ هاوكارییه‌ مرۆییه‌كان بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی سوریا نه‌ماوه‌.

له‌به‌رامبه‌ر وته‌كانی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، ئیبراهیم كالن وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی توركیا رایگه‌یاند، هه‌ڵوێسته‌كانی توركیا درێژه‌ به‌ رێبازی ده‌ستووری و دانوستانه‌ سیاسیه‌كانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌دات و په‌یوه‌دنییه‌كانی توركیا له‌گه‌ڵ سوریا ته‌نها بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی په‌نابه‌ره‌ سوورییه‌كانه‌ بۆ وڵاته‌كه‌ی خۆیان.

له‌ ماوه‌ی رابردوو هه‌ریه‌كه‌ له‌ وه‌زیرانی به‌رگری و سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری وڵاتانی توركیا و سوریا كۆبوونه‌وه‌ ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مین دیداری فه‌رمی نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌یه‌ له‌ دوای هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی سوریا.