هەواڵی کوردستان ئێستا

رووداوێكی هاتوچۆ له‌ئامه‌د گیانله‌ده‌ستدانی پێنج كه‌س وبرینداربوونی 22 كه‌سی دیكه‌ى لێكه‌وته‌وه‌

رووداوێكی هاتوچۆ له‌ئامه‌د گیانله‌ده‌ستدانی پێنج كه‌س وبرینداربوونی 22 كه‌سی دیكه‌ى لێكه‌وته‌وه‌
رووداوێكی هاتوچۆ له‌ئامه‌د گیانله‌ده‌ستدانی پێنج كه‌س وبرینداربوونی 22 كه‌سی دیكه‌ى لێكه‌وته‌وه‌

2023-01-07 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

له‌ئاكامی وه‌رگه‌ڕانی پاسێكی نه‌فه‌رهه‌ڵگر، له‌ قه‌زای سیلڤانی، پارێزگای ئامه‌دى باكورى كوردستان، 27 كه‌س ده‌بنه‌ قوربانى.

به‌هۆى وه‌رگه‌ڕانى پاسێكى نه‌فه‌ر هه‌ڵگر له‌شارى سیلڤان، سه‌ر به‌پارێزگاى ئامه‌د، له‌ باكورى كوردستان، شه‌وى رابردوو پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و، 22 كه‌سى دیكه‌ش بریندار بوون.

رووداوه‌كه‌ له‌سه‌ر رێگای سیلڤان-ئامه‌د روویداوه‌، كه‌ به‌هۆی له‌ كۆنترۆڵ ده‌رچوونییه‌وه‌، پاسه‌كه‌ وه‌رگه‌ڕاوه‌.

له‌و رووداوه‌دا پێنج كه‌س گیانیان له‌ ده‌ستدا و، 22 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون. پاش چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تایی، برینداره‌كان گواسترانه‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی شاره‌كه‌.