كۆتایى ئه‌م مانگه بودجه ده‌گاته په‌رله‌مان و تا ئێستا هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر پشكى هه‌رێم رێكنه‌كه‌وتوون
دیجیتال میدیای سپێده
بریاره له كۆتایى ئه‌م مانگه پرۆژه یاساى بودجه‌ى گشتى ساڵى 2023، بگاته په‌رله‌مانى عێراق، بۆ ئه‌وه‌ى ده‌نگى له‌سه‌ر بدرێت، به‌ڵام تا ئێستا هه‌ولێر و به‌غدا، له‌سه‌ر پشكى هه‌رێم له‌بودجه‌كه دا رێكنه‌كه‌وتوون.
لایخۆیه‌وه، نازم شهبهلى، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق، رایگه‌یاند: لایه‌نه‌كانى چوارچێوه جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، بۆ به‌ئاسانى تێپه‌راندنى پرۆژه یاسایى بودجه، پێویسته رێككه‌وتنه‌كان یه‌كلایى بكرێنه‌وه، به‌ر له‌وه‌ى پرۆژه‌كه بگاته په‌رله‌مان.
راشیگه‌یاندوه: بودجه‌ى گشتى پێویستى به‌ئاماده‌كردنى برگه‌ى زۆر هه‌یه و، یه‌كێك له‌وانه‌ش پشكى هه‌رێمى كوردستانه و، هه‌روه‌ها نرخى دۆلار به‌رامبه‌ر به دینارى عێراقییه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: تا ئێستا هه‌ولێر و به‌غدا نه‌گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن، له‌سه‌ر پشكى هه‌رێم له‌پرۆژه یاسایى بودجه‌ى گشتى ئه‌م ساڵ و، بریاره له‌ماوه‌ى داهاتوو دا جارێكى دیكه شاندی هه‌رێم و به‌غدا كۆببنه‌وه.