هەواڵی کوردستان ئێستا

ئه‌مریكا.. زریانێكى به‌هێز كاره‌با له‌ هه‌زاران ماڵ له‌ كالیفۆرنیا ده‌پچڕێنێت

ئه‌مریكا.. زریانێكى به‌هێز كاره‌با له‌ هه‌زاران ماڵ له‌ كالیفۆرنیا ده‌پچڕێنێت
ئه‌مریكا.. زریانێكى به‌هێز كاره‌با له‌ هه‌زاران ماڵ له‌ كالیفۆرنیا ده‌پچڕێنێت

2023-01-07 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

رۆژى هه‌ینى، بارانى به‌خوڕ و باى وێرانكه‌ر بووه‌هۆى پچڕاندنى كاره‌با له‌ هه‌زاران ماڵ و فرۆشگا له‌ باكوورى ویلایه‌تى كالیفۆرنیا له‌ ئه‌مریكا.

ده‌سته‌ى روانگه‌ى كه‌شوهه‌واى نیشتیمانى ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه‌ پێشبینیده‌كرێت بارانى به‌لێزمه‌ تا ئاستى 15 سه‌نتیمه‌تر ببارێت، ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌ش هه‌یه‌ كه‌ ببێته‌هۆى لافاو و داڕمانى زه‌وى.

ده‌سته‌كه‌ زێده‌تر گوتى، جگه‌ له‌ بارانى به‌لێزمه‌، پێشبینیده‌كرێت له‌سه‌ره‌تاى هه‌فته‌دا له‌سه‌ر زنجیره‌ شاخه‌كانى سییرا به‌فر له‌ نێوان 30 تا 90 سه‌نتیمه‌تر ببارێت.

ئه‌وه‌ى جێى باسه‌ له‌سه‌ره‌تاى هه‌فته‌دا، 6 كه‌س له‌ باكوورى كالیفۆرنیا گیانیانله‌ده‌ستدا كاتێك دره‌ختێك به‌سه‌ر ماڵێكى گه‌ڕۆك كه‌وته‌خواره‌وه‌ كه‌ یه‌كێك له‌و كوژراوانه‌ منداڵێكى شیره‌خۆره‌ بووه‌.