رووسیا: "له ئهنجامی هێرشه مووشهكییهكانماندا بۆ سهر كراماتۆرسك زیاتر له 600 سهربازی ئۆكرنیی كوژران"
دیجیتاڵ میدیای سپێده
وەزارەتی بەرگریی رووسیا بڵاویكردهوه، زیاتر لە 600 سەربازی ئۆکرانیا لە هێرشە مووشەکییەکان بۆ سەر کراماتۆرسک کوژراون.
گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری رووسیا، ئیگۆر کۆناشێنکۆڤ ئاشكرایكرد، لە یەکەم خولەکەکانی ساڵی نوێدا ئۆپەراسیۆنێکی تۆڵەسەندنەوە ئەنجامدراوە لە وەڵامی هێرشە مووشەکییەکەی سوپای ئۆکرانیا بۆ سەر خاڵێكی كاتیی جێگیرکردنی سەربازانی رووسیا لە ماکیێڤکا لە دۆنێتسک.
ئیگۆر کۆناشێنکۆڤ وێڕای ئاماژەدان بەوەی لە 24 کاتژمێری رابردوودا، هەواڵگری رووسیا خاڵەکانی جێگیرکردنی کاتی هێزە چەکدارەکانی ئۆکرانیایان لە شاری کراماتۆرسک لە دۆنێتسک دەستنیشانکردووە ، ئاشكرایكرد زیاتر لە ٧٠٠ سەربازی ئۆکرانیا لە شوێنی مانهوهی ژمارە 28 و زیاتر لە 600 سەرباز لە شوێنی مانهوهی ژمارە ٤٧ بوون له شارهكه.
کۆناشێنکۆڤ بانگهشهی ئهوهی كرد "زیاتر لە 600 سەربازی ئۆکراینی لە ئەنجامی هێرشە مووشەکییە بەرفراوانەکان بۆ سەر ئەو خاڵانە له چالاكی خراون کە هێزە چەکدارەکانی ئۆکرانیا بە شێوەیەکی کاتی تیایدا جێگیرکراون".
گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری رووسیا باسی لهوهشكرد هێزی ئاسمانیی وڵاتهكهی لەماوهی یهك رۆژدا پێنج فڕۆکەی جهنگیی سوپای ئۆکراینای خستووهتە خوارەوە.