English | عربي

ترەمپ: "ئەمڕۆ ھەستێکی زۆر باشم لە بەرامبەر تورکیا ھەیە"


ترەمپ:

2018/10/15 | 18:45

(هەواڵ كوردستان)- واشنتۆن - AAسەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لەبارەی قەشەی بە رەگەز ئەمریکی، برۆنسۆن کە لەلایەن تورکیاوە بە تۆمەتی ئەنجامدانی کاری سیخوری و تاوان لەپێناو رێکخراوە تیرۆریستییەکانی پەکەکە و فەتۆ سزای سێ ساڵ و یەک مانگ و ١٥ رۆژی بەسەردا سەپێنرابوو گوتی: " ھیچ رێککەتنێمان لەگەڵ تورکیا ئەنجام نەداوە.

ئەمڕۆ بە بەراوورد بە دوو رۆژ پێش ئێستا ھەستەکانم لەبارەی تورکیا جیاوازترە".ترەمپ پێش ئەوەی بەرەو فلۆریدا بەڕێکەوێت ھەڵسەنگانی لەبارەی قەشەی بەرەگەز ئەمریکی، برۆنسۆن کرد.ترەمپ لەبارەی پرسیارێکی پەیوەندیدار بەوەی کە ئایا لەگەڵ تورکیا لەبارەی برۆنسۆن ھیچ رێککەوتنێک کراوە یان نا، گوتی: "ھیچ رێککەتنێمان لەگەڵ تورکیا ئەنجام نەداوە.

ئەمڕۆ بە بەراوورد بە دوو رۆژ پێش ئێستا ھەستەکانم لەبارەی تورکیا جیاوازترە.

ئەمڕۆ ھەستێکی زۆر باشم ھەیە لەبارەی تورکیا".ترەمپ گوتیشی: "قەشە برۆنسۆن ئیتر لە ماڵەکەی خۆیەتی و ئێمەش لەمبارەیەوە زۆر خۆشحاڵین.

قەشە برۆنسۆن تورکیای خۆشدەوێت.

دوێنێش (رۆژی شەممە)، گوتم، بەم ھۆیەوە دەمانەوێ سوپاسی تورکیا و سەرکۆمار، ئەردۆغان بکەین".دۆناڵد ترەمپ رۆژی شەممەی رابردوو، پێشوازی لە برۆنسۆن و خانەوادەی لە نووسینگەی ئۆڤال کرد و تێدا سوپایسی تورکیا و سەرکۆمار، رەجەب تەیب ئەردۆغانی کردبوو.ترەمپ لە کۆشکی سپی لە کاتی پێشوازیکردنی لە برۆنسۆن رایگەیاندبوو کە "زۆر سوپاسی سەرکۆمار، ئەردۆغان دەکەم.

ھەنگاوێکی گەورەیە بۆ ئەوەی پەیوەندییەکان وەک پێشووی لێبێتەوە".








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending