هەواڵی کوردستان ئێستا

فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وان له‌نزیك بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د خرایه‌ خواره‌وه‌

فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وان له‌نزیك بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د خرایه‌ خواره‌وه‌
فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وان له‌نزیك بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د خرایه‌ خواره‌وه‌

2023-01-09 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وان له‌نزیك بنكه‌ی سه‌ربازیی عه‌ین ئه‌سه‌د له‌پارێزگای ئه‌نبار له‌رۆژئاوای عێراق كه‌ سه‌ربازانی ئه‌مریكای تێدا جێگیركراوه‌ راگه‌یه‌ندرا.

فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌لجه‌زیره‌ له‌پارێزگای ئه‌نبار، بڵاویكرده‌وه‌: فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وان له‌نزیك بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د خراوه‌ته‌ خواره‌وه‌.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردوه‌: هیچ زانیارییه‌ك بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه‌ كه‌فڕۆكه‌ بێفرۆكه‌وانه‌كه‌ سه‌ربه‌ چ لایه‌نێكه‌ وباس له‌وه‌ كراوه‌: ژماره‌یه‌كی زۆر سه‌ربازی ئه‌مریكی چوونه‌ته‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ وده‌ستیان به‌لێكۆڵینه‌وه‌ كردووه‌.

هاوكات هێشتا هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقییه‌وه‌ له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه‌.