English | عربي

روونکردنەوەی ترەمپ لەبارەی رکابەرەکەی لە هەڵبژاردنەکانی ٢٠٢٠


روونکردنەوەی ترەمپ لەبارەی رکابەرەکەی لە هەڵبژاردنەکانی ٢٠٢٠

2018/10/15 | 22:55

(هەواڵ كوردستان)- واشنتۆن - AA

سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ لەبارەی بەربژێری دیموکراتییەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ٢٠٢٠ سیناتۆر ئێلیزابێس وارێن گوتی: " وڵاتەکەمان دەکاتە ڤەنزوێلا".

ترەمپ لەبارەی بەربژێری دیموکراتییەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ٢٠٢٠ سیناتۆر ئێلیزابێس وارێن روونکردنەوەی بۆ رۆژنامەنووسان دا.

ترەمپ ئاماژەی بەوەکرد کە هیواخوازە لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی رکابەری وارێن بکات و گوتیشی : " هیوادارم ئەو بۆ پۆستی سەرۆکایەتی رکابەری بکات، لەبەر ئەوەی رکابەرێکی زۆر ئاسان دەبێت.

هیچ باوەرناکەم رکابەری ئەو قورس بێت ".

ترەمپ جەختی کردەوە لەوەی کە وارێن ببێتە سەرۆک، وڵاتەکە وێران دەکات و گوتی: " وڵاتەکەمان وێران دەکات، وڵاتەکەمان دەکاتە ڤەنزوێلا".

چاوەڕوان دەکرێت سیناتۆر ئێلیزابێس بەربژێری دیموکراتییەکان بێت بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ٢٠٢٠ی ئەمریکا.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending