هەواڵی کوردستان ئێستا

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق: بڕیاره‌كانی حكومه‌تی پێشوی كاربه‌ڕێكه‌ر هه‌ڵده‌وه‌شێندرێنه‌وه‌

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق: بڕیاره‌كانی حكومه‌تی پێشوی كاربه‌ڕێكه‌ر هه‌ڵده‌وه‌شێندرێنه‌وه‌
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق: بڕیاره‌كانی حكومه‌تی پێشوی كاربه‌ڕێكه‌ر هه‌ڵده‌وه‌شێندرێنه‌وه‌

2023-01-10 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، كاره‌ له‌پێشینه‌كانیان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بڕیاره‌كانی حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ر و، روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و هاوكاری كه‌مده‌رامه‌تان ده‌بێت.

میدیاكانی عێراق بڵاویانكرده‌وه‌، لایه‌نه‌كانی هاوپه‌یمانی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت له‌ باره‌گای موسه‌نا سامه‌ڕائی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی عه‌زم له‌ به‌غدا كۆبونه‌وه‌،له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی دوایین گۆڕانكارییه‌ سیاسی و ئه‌منیه‌كان و به‌دواداچونی جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی حكومه‌ت كه‌ ببێته‌ مایه‌ی گه‌شه‌پێدان وخزمه‌تكردنی زیاتری هاوڵاتیان كراوه‌ .

میدیاكان ئاشكراشیانكردوه‌،كه‌ هه‌ر له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق باسی جێبه‌جێكردنی گرنگترین ئه‌و خاڵانه‌ی كردوه‌ كه‌ له‌ به‌رنامه‌ی حكومیدان و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگی پێداون،له‌وانه‌ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بڕیاره‌كانی حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌رو روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و هاوكاری كه‌مده‌رامه‌تان.