د. موسه‌ننا ئه‌مین به‌دواداچوون ده‌كات بۆ ئازادكردنى 17 هاوڵاتى عێراقى له كۆماری داغستان
دكتۆر موسه‌ننا ئه‌مین ئه‌ندامى لیژنه‌ى په‌یوه‌ندیه‌كانى ده‌ره‌وه له په‌رله‌مانى عێراق و په‌رله‌مانتارى یه‌كگرتوو به‌دواداچوونى ده‌ست پێكردووه، بۆ كه‌یسی 17 هاوڵاتی عێراقى به‌ندكراو له كۆماری داغستان له روسیا.
ئه‌مڕۆ دكتۆر موسه‌ننا ئه‌مین رایگه‌یاند، پهیوهندیانكردووه به‌فه‌ریق سمكــۆ له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق و لیوا عه‌لا سه‌رۆكی پۆلیسی ئینته‌رپوڵ له‌به‌غدا به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون بۆ كه‌یسی 17 هاوڵاتیه‌كه‌ى عێراقى كه له كۆماری داغستان له‌ڕوسیا ده‌ستبه‌سه‌كراون.
به‌دواداچوونه‌كانى دكتۆر موسه‌ننا بۆ ئه‌و پرسه دوا ئه‌وه هات كه له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا كۆماری داغستان كۆمـه‌ڵێك پرسیاری ئاڕاسته‌ی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی عێراق كردووهتایبهت به‌م كهیسـه، له دواى به‌دواداچوونه‌كانیش وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق و نوێنه‌رى پۆلیسى ئینته‌رپۆل دڵنیایی ته‌واویان داوهتهد.
موسه‌ننا ئه‌مین كه له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا له‌ڕێگه‌ی پۆلیسی ئینته‌رپوڵ و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق وه‌ڵامه‌كان دهگهڕێنێرێتهوهبۆ ڕوسیا بهمهبهستــی دهستكــردن بــهئامادهكاریـهكان بۆ ئازادكـردنی ئه‌و 17) كـهسه .