هەواڵی کوردستان ئێستا

پێشنیازی سیاسەتی وەچەخستنەوە لە کۆریای باشوور مشتومڕی لێ کەوتووەتەوە

پێشنیازی سیاسەتی وەچەخستنەوە لە کۆریای باشوور مشتومڕی لێ کەوتووەتەوە
پێشنیازی سیاسەتی وەچەخستنەوە لە کۆریای باشوور مشتومڕی لێ کەوتووەتەوە

2023-01-11 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

سەرۆکوەزیرانی کۆریای باشوور، هان دەک سوو رایگەیاند، تانەی لە پێشنیازی لیژنەی سەرۆکایەتی داوە لەبارەی کەمی رێژەی وەچەخستنەوە.

ئاژانسی هەواڵیی یونهاپ بڵاوی کردەوە کە پێشنیازی سیاسەتی وەچەخستنەوە کە لەلایەن جێگری سەرۆکی لیژنەی سیاسەتی سەرژمێری و کۆمەڵگای بەساڵداچوو سەربە سەرۆکایەتی کۆریای باشوور، نا ژیونگ-یۆن خراوەتە روو، مشتومڕی لێ کەوتووەتەوە.

هان دەک سوو رایگەیاند کە بەر لەوەی نا ژیونگ-یۆن کۆنگرەی رۆژنامەوانیی ئەنجام بدات، ئاگاداری کردووەتەوە لە پێشنیازی سیاسەتی وەچەخستنەوە و گوتی: "زەحمەتە لەبارەی کاریگەری و گونجاندنەوە لەسەر ئەو پێشنیازە بگەینە رێککەوتن".

هەفتەی رابردوو، نا ژیونگ-یۆن لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوە دا کە بەپێی پێشنیازەکە پێویستە حکوومەتی کۆریای باشوور ٤٠ ملیۆن یۆن (٣٢ هەزار دۆلار) بە قەرز بداتە ئەو کچ و کوڕانەی هاوسەرگیری ئەنجام دەدەن و بە پێویستی زانی سیاسەتی هاوشێوەی هەنگاریا بگرنە بەر لەبارەی وەچەخستنەوە.

بەهۆی ئەوەی پێشنیازەکەی نا ژیونگ-یۆن پێچەوانەی نووسینگەی سەرۆکی دەوڵەت بوو، دوێنێ ناوبراو داواکاری پێشکەش کرد بۆ ئەوەی دەست لە پۆستی جێگری سەرۆکی لیژنەی سیاسەتی سەرژمێری و کۆمەڵگای بەساڵداچوو بکێشێتەوە.