هەواڵی کوردستان ئێستا

هەناردەکردن لە تورکیاوە بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتانی کەنداو نزیک بووەتەوە لە 35 ملیار دۆلار

هەناردەکردن لە تورکیاوە بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتانی کەنداو نزیک بووەتەوە لە 35 ملیار دۆلار
هەناردەکردن لە تورکیاوە بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتانی کەنداو نزیک بووەتەوە لە 35 ملیار دۆلار

2023-01-12 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

ساڵی رابردوو، هەناردەکردن لە تورکیاوە بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتانی کەنداو، بە رێژەی سەدا ١٧،٨ زیادی کردووە و گەیشتووەتە ٣٤،٢ ملیار دۆلار، زۆرینەی هەناردەکردنیش بە گوژمەی ١٠،٥ ملیار دۆلار بۆ عێراق بووە.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو لە ئەنجوومەنی هەناردەکارانی تورکیای وەرگرتوون، ساڵی ٢٠٢٢ بە گوژمەی ٣٤،٢ ملیار دۆلار کاڵا و بەرهەمی تورکی هەناردەی وڵاتانی بەحرێن، ئیمارات، فەڵەستین، عێراق، ئێران، ئیسرائیل، قەتەر، کوێت، کۆماری تورکی قوبرسی باکوور، لوبنان، سووریا، سعوودیە، عومان، ئوردن و یەمەن کراون.

ئەم ژمارانە لە ساڵی ٢٠٢١دا، گەیشتوونەتە ٢٩ ملیار دۆلار، بەڵام لە ساڵی رابردوودا بە رێژەی ١٧،٨ زیادیان کردووە.

هەر لەم قۆناغەشدا، زۆرترین هەناردەکردن بۆ عێراق کراوە کە گوژمەکەی ١٠،٥ ملیار دۆلار بووە، دوای ئەویش ئیسرائیل بە ٦،٧ ملیار دۆلار، ئیمارات بە ٣،٧ ملیار دۆلار و ئێران و لوبنان بە ٢،٤ ملیار دۆلار دێن.

لە دوای ئەوانیش سووریا بە ١،٥ ملیار دۆلار، قەتەر بە ١،٤ ملیار دۆلار، کۆماری تورکی قوبرسی باکوور بە ١،٣ ملیار دۆلار، یەمەن بە ١،١ ملیار دۆلار، سعوودیە بە ٩٤٩،٦ ملیۆن دۆلار، ئوردن بە ٨٧٢،٩ ملیۆن دۆلار، کوێت بە ٦٣٦،٥ ملیۆن دۆلار، عومان بە ٣٨٧،٦ ملیۆن دۆلار، بەحرێن بە ١٩٤،١ ملیۆن دۆلار و فەڵەستین بە ١٢٠،٨ ملیۆن دۆلار دێن.

 

لە کاتێکدا هەناردەکردن بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کەنداو لە ٢٠٢٢ بە بەراورد بە ٢٠٢١ بۆ ١٢ وڵات زیادی کردووە، بەڵام بۆ سێ وڵات کەمی کردووە. لەم قۆناغەدا هەناردەکردن بە بەرزترین شێوە بە رێژەی لەسەدا ٤٠٠،٣ بۆ سعوودیە بووە.

هەر لەم قۆناغەدا، رێژەی بەرزبوونەوەی هەناردەکردن بۆ ١١ وڵاتەکەی دیکە بەم جۆرە بووە: لوبنان لەسەدا ٦٤،٢؛ کۆماری تورکی قوبرسی باکوور لەسەدا ٣٩،٣؛ قەتەر لەسەدا ٣١،٨؛ فەڵەستین لەسەدا ٢٦،١؛ بەحرێن لەسەدا ١٩،١؛ ئوردن لەسەدا ١٦،٧؛ عێراق لەسەدا ١٦،٤؛ ئیمارات لەسەدا ١٣،٥؛ ئیسرائیل لەسەدا ٩،١؛ ئێران لەسەدا ٦،٨ و کوێت لەسەدا ١،٨.

هەناردەکردن لە تورکیاوە بۆ سووریا بە رێژەی لەسەدا ١،٤؛ بۆ یەمەن بە رێژەی لەسەدا ٢،١ و بۆ عومان-یش بە رێژەی لەسەدا ٨،٩ کەمی کردووە.

بەپێی داتاکانی ئەنجوومەنی هەناردەکارانی تورکیا رێژەی هەناردەکردن (هەزار دۆلار) و زیادبوونی رێژەی هەناردەکردن بۆ وڵاتانی کەنداو و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ساڵانی ٢٠٢١ و ٢٠٢٢ بەم جۆرەی خوارەوە بووە:​​​​​​​

 

 

١ی کانوونی دووەم بۆ ٣١ی کانوونی یەکەم

گۆڕانکاری (بە رێژەی سەدی)

٢٠٢٢ (هەزار دۆلار)

٢٠٢١ (هەزار دۆلار)

وڵات

%١٦،٤

١٠.٤٤٧.٩٦٦،١٤

٨.٩٩٨.٥٣٤،١٤

عێراق

%٩،١

٦.٦٨٩.٥٨٠،٥٥

٦.١٣٢.٦٩٠،٥٥

ئیسرائیل

%١٣،٥

٣.٦٥٠.٨٢١،١٢

٣.٢١٧.٠٩٨،٨٠

ئیمارات

%٦٤،٢

٢.٤٤٢.٥٩٣،٢٩

١،٤٨٧.٩٥١،٤٦

لوبنان

%٦،٨

٢.٤٤٢.٠٣٦،٨٠

٢.٢٨٦.٧٦٣،٠١

ئێران

-%١،٤

١.٤٦٩.٠٠٢،٥١

١.٤٨٩.٢٠٧،٤٩

سووریا

%٣١،٨

١.٤٣٣.١٣٧،٤٧

١.٠٨٧.٢١٨،٢٤

قەتەر

% ٣٩،٣

١.٣٣٣.١٤٥،٢٧

٩٥٦.٩٧٨،٢٠

کۆماری تورکی قوبرسی باکوور

-%٢،١

١.٠٦٨.٠٧٧،٣٩

١.٠٩١.٥١٦،٣٩

یەمەن

%٤٠٠،٣

٩٤٩.٥٧٠،٣٨

١٨٩.٧٨٢،٢٨

سعوودیە

%١٦،٧

٨٧٢.٩٤٩،٨٣

٧٤٧،٨٤٩،٦٦

ئوردن

%١،٨

٦٣٦.٤٧٨،٧٣

٦٢٥.٤٢١،٨٢

کوێت

-%٨،٩

٣٨٧.٦٣٧،٩٩

٤٢٥.٦٨١،١٢

عومان

%١٩،١

١٩٤.١٠٨،٣٤

١٦٢.٩٧٠،٥٦

بەحرێن

%٢١،١

١٢٠.٨١٦،٠٦

٩٥.٧٩٥،١٦

فەڵەستین

%١٧،٨

٣٤،١٦٧.٩٢١،٨٧

٢٨،٩٩٥.٤٥٨،٨٨

کۆی گشتی