لە مالی 14 سەرباز لە دوو هێرشدا گیانیان لەدەستدا
دیجیتاڵ میدیای سپێده
لە دوو هێرشی جیادا لە وڵاتی مالی لە رۆژئاوای ئەفریقا ١٤ سەرباز گیانیان لەدەستدا.
لەو راگەیەندراوەدا کە لە سوپای مالییەوە بڵاو کراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە رۆژی سێشەممە ١٠ی کانوونی دووەم لە نزیک شارۆچکەی دیافارابی لە ناوچەی مۆپتی و لە نزیک شارۆچکەی ماجینا لە ناوچەی سیگۆو، مین بە دوو کاروانی سەربازیدا تەقیوەتەوە.
لە ئەنجامی تەقینەوەی مینەکاندا کۆی گشتی ١٤ سەرباز گیانیان لەدەستداوە و ١١ سەربازیيش برینداربوون و لەو پێکدادانهشدا کە دوای هێرشەکان هاتووهته ئاراوه ٣١ تیرۆریست کوژران.
لە ماوەی ساڵەکانی رابردوودا، لە ناوچەی ساحیل له "سنووری سێ وڵات"ی بورکینا فاسۆ، مالی و نێجەر رووبەڕووی پەلاماری گرووپەکانی سەربه ئەلقاعیدە و داعش بوونهتهوه.
لە مالی لە ساڵی ٢٠١٣وە تا ئێستا سەرەڕای جێگیربوونی هێزی سەربازی بیانی، بەڵام پەلاماری ریکخراوە تیرۆریستییەکان بۆ سەر وڵاتەکە بەردەوامە.