هەواڵی کوردستان ئێستا

له‌دانیشتنی سبه‌ى په‌رله‌مانى عێراق پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ له‌ خشته‌ی كاردا نییه‌

له‌دانیشتنی سبه‌ى په‌رله‌مانى عێراق پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ له‌ خشته‌ی كاردا نییه‌
له‌دانیشتنی سبه‌ى په‌رله‌مانى عێراق پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ له‌ خشته‌ی كاردا نییه‌

2023-01-13 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێدە


رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌ و حه‌وت بڕگه‌ بۆ كۆبوونه‌وه‌كه‌ دیاریكراوه‌ و پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ له‌ خشته‌ی كاردا نییه‌.


ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق خشته‌ی كاری كۆبوونه‌وه‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و رایگه‌یاندووه‌، كۆبوونه‌وه‌كه‌ سه‌عات 11ی پێش نیوه‌ڕۆ ده‌ستپێده‌كات و له‌ بڕگه‌ی یه‌كه‌مدا به‌شێك له‌ په‌رله‌مانتاران سوێندی یاسایی ده‌خۆن.
له‌ بڕگه‌ی دووه‌میشدا ده‌نگ ده‌درێت له‌سه‌ر ئه‌ندامانی نوێی لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كان.


هاوكات بڕگه‌ی سێیه‌م تایبه‌ته‌ به‌ خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه‌یاسای په‌یوه‌ندی و زانیارییه‌كان.


له‌ بڕگه‌ی چواره‌میش خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژه‌یاسای هه‌مواری چواره‌می یاسای وه‌به‌رهێنانی پیشه‌سازی بۆ هه‌ردوو كه‌رتی تایبه‌ت و گشتی ده‌كرێت.


دواتر له‌ بڕگه‌ی پێنجه‌م راپۆرتێك له‌باره‌ی راستییه‌كان سه‌باره‌ت به‌ راپۆرتێكی وه‌زاره‌تی ژینگه‌ سه‌باره‌ت به‌ بوونی مادده‌ی كیمیایی له‌ په‌یین و تۆو.


هه‌روه‌ها راپۆرتی لیژنه‌ی ته‌ندروستی و ژینگه‌ كه‌ به‌شداربوون له‌ كۆنگره‌ی گۆڕانكارییه‌كانی كه‌ش وهه‌وا، ده‌خرێته‌ڕوو.