هەواڵی کوردستان ئێستا

کەرتی ڕۆژئاوا.. 3 فەلەستینی بەهۆی فیشەکی راستەوخۆی ئیسرائیلی داگیرکارەوە شەهیدكران

کەرتی ڕۆژئاوا.. 3 فەلەستینی بەهۆی فیشەکی راستەوخۆی ئیسرائیلی داگیرکارەوە شەهیدكران
کەرتی ڕۆژئاوا.. 3 فەلەستینی بەهۆی فیشەکی راستەوخۆی ئیسرائیلی داگیرکارەوە شەهیدكران

2023-01-13 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌



دیجیتاڵ میدیای سپێدە


دوێنێ پێنجشەممە لە کەرتی ڕۆژئاوا 3 فەلەستینی بە تەقەی هێزەکانی ئیسرائیل داگیرکارەوە شەهیدكران.

سەرچاوە فەلەستینییەکان دووپاتیان کردەوە کە دوێنێ پێنجشەممە 3 فەلەستینی بە تەقەی هێزەکانی ئیسرائیل شەهیدكران، ئەمەش دوای پێکدادانەکان کە لە کاتی هەڵمەتەکانی کەرتی ڕۆژئاوای داگیرکراودا ڕوویدا.

هێزەکانی داگیرکەری ڕژێمی زایۆنی لە کاتی هێرشیان کردە سەر شارۆچکەی قەباتیە لە جەنین، دوو گەنجی فەلەستینییان کوشت، لە کاتێکدا هێرشەکە بووە هۆی پێکدادان.

وە لە کەمپی قەلەندیە لە قودس، هێزەکانی داگیرکەری ئیسرائیل لە کاتی هێرشکردنە سەر ئۆردوگاکەدا، سێیەم فەلەستینییان کوشت.
هەروەها لە ئۆپەراسیۆنی دزەکردنی سەربازانی داگیرکەر لە شاری کۆنی نابلوس، ١٠ فەلەستینی بریندار بوون.

لە لایەکی دیکەوە ئەنتونیو گۆتێرێش ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە ساڵی ٢٠٢٢ ساڵێکی کوشندە بوو بۆ هەردوو فەڵەستینی و ئیسرائیلییەکان و هەموو "کوشتن و کردەوەی نایاسایی و کردەوەی توندڕەوەکان"ی ئیدانە کرد.

گۆتێرێش دەشڵێت، "لەهەمانکاتدا فراوانکردنی نیشتەجێبوونەکانی ئیسرائیل، هەروەها ڕووخاندنی خانوو و دەرکردن، هۆکارگەلێکن کە توڕەیی و نائومێدی بەهێزتر دەکەن.