هەواڵی کوردستان ئێستا

به‌رازیل.. هێزه‌ ئه‌منییه‌كان هاوكاریی خۆپیشانده‌رانیان كردووه‌ له‌ هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر كۆنگرێسدا

به‌رازیل.. هێزه‌ ئه‌منییه‌كان هاوكاریی خۆپیشانده‌رانیان كردووه‌ له‌ هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر كۆنگرێسدا
به‌رازیل.. هێزه‌ ئه‌منییه‌كان هاوكاریی خۆپیشانده‌رانیان كردووه‌ له‌ هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر كۆنگرێسدا

2023-01-13 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێدە


سه‌رۆكی به‌ڕازیل، لویز ئینانسیۆ لولا دا سیلڤا رایگه‌یاند، به‌شێك له‌ پۆلیس و سه‌ربازانی سوپای وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر باڵه‌خانه‌ی كۆنگرێسی نیشتیمانیدا هاوكاریی لایه‌نگرانی سه‌رۆكی پێشووی وڵات، جاییر بۆلسۆنارۆ-یان كردووه‌.

 

مێدیاكانی به‌ڕازیل بڵاویان كرده‌وه‌، لولا به‌ ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه‌ ده‌یه‌وێت گرته‌ ڤیدیۆییه‌كانی هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر كۆنگرێس و كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی ده‌وڵه‌ت و دادگای باڵا ببینێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ كه‌ چه‌ندین كه‌س هاوكاریی ئه‌و كه‌سانه‌یان كردووه‌ كه‌ هه‌ڵیان كوتاوه‌ته‌ سه‌ر ئه‌و شوێنانه‌.

 

لولا گوتی: "ئه‌و كه‌سانه‌ (لایه‌نگرانی بۆلسۆنارۆ) رێگه‌یان پێدرا له‌ ده‌رگای كۆشكی پلانالتۆ بچنه‌ ژووره‌وه‌، واتا كه‌سانێك ئاسانكارییان كرد بۆ چوونه‌ ژووره‌وه‌یان".

 

سه‌رۆكی به‌ڕازیل، لویز ئینانسیۆ لولا دا سیلڤا به‌ ئاماژه‌دان به‌ لایه‌نگرانی بۆلسۆنارۆی ناو كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی ده‌وڵه‌ت، رایگه‌یاند كه‌ كۆشكه‌كه‌ پڕه‌ له‌ لایه‌نگرانی بۆلسۆنارو و ته‌نیا شتێك كه‌ خوازیارم بیكه‌ن ئه‌وه‌یه‌، ئه‌ركی خۆیان به‌ باشترین شێوه‌ به‌جێ بگه‌یه‌نن.