هەواڵی کوردستان ئێستا

له‌دانیشتنی ئه‌مرۆى په‌رله‌مانى عێراق پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ له‌خشته‌ی كاردا نییه‌

له‌دانیشتنی ئه‌مرۆى په‌رله‌مانى عێراق پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ له‌خشته‌ی كاردا نییه‌
له‌دانیشتنی ئه‌مرۆى په‌رله‌مانى عێراق پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ له‌خشته‌ی كاردا نییه‌

2023-01-14 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

بریاره‌ ئه‌مرۆ دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ستپێبكاته‌وه‌ و،حه‌وت بڕگه‌ بۆ كۆبوونه‌وه‌كه‌ دیاریكراوه‌ و،پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ له‌خشته‌ی كاردا نییه‌.

ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق خشته‌ی كاری كۆبوونه‌وه‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و رایگه‌یاندووه‌: كۆبوونه‌وه‌كه‌ كاتژمێر 11ی پێش نیوه‌ڕۆ ده‌ستپێده‌كات وله‌بڕگه‌ی یه‌كه‌مدا به‌شێك له‌په‌رله‌مانتاران سوێندی یاسایی ده‌خۆن.

له‌بڕگه‌ی دووه‌میشدا ده‌نگ ده‌درێت له‌سه‌ر ئه‌ندامانی نوێی لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كان.

هاوكات بڕگه‌ی سێیه‌م تایبه‌ته‌ به‌خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه‌یاسای په‌یوه‌ندی و زانیارییه‌كان.

له‌بڕگه‌ی چواره‌میش خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژه‌یاسای هه‌مواری چواره‌می یاسای وه‌به‌رهێنانی پیشه‌سازی بۆ هه‌ردوو كه‌رتی تایبه‌ت وگشتی ده‌كرێت.

دواتر له‌بڕگه‌ی پێنجه‌م راپۆرتێك له‌باره‌ی راستییه‌كان سه‌باره‌ت به‌راپۆرتێكی وه‌زاره‌تی ژینگه‌ سه‌باره‌ت به‌بوونی مادده‌ی كیمیایی له‌په‌یین وتۆو.

هه‌روه‌ها راپۆرتی لیژنه‌ی ته‌ندروستی و ژینگه‌ كه‌به‌شداربوون له‌كۆنگره‌ی گۆڕانكارییه‌كانی كه‌ش وهه‌وا، ده‌خرێته‌ڕو. هه‌رچه‌نده‌ پێش ده‌ستپێكردنى وه‌رزى نوێى ئه‌م خوله‌ى په‌رله‌مان، ده‌سه‌ڵاتدارانى عێراق ئه‌وه‌یان راگه‌یاندبوو: كه‌كارى پێشینه‌ى په‌رله‌مان جێبه‌جێكردنى پرۆژه‌ یاساكانى بودجه‌ى گشتى 2023 ویاسایى نه‌وت وغاز ده‌بێت، به‌ڵام تا ئێستا پرۆژه‌ یاساكه‌ له‌حكومه‌ته‌وه‌ بۆ په‌رله‌مان نه‌نێردراوه‌.