هەواڵی کوردستان ئێستا

نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان: ئاماده‌بن بۆ زیادبوونى ژماره‌ى به‌ساڵاچووان

نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان: ئاماده‌بن بۆ زیادبوونى ژماره‌ى به‌ساڵاچووان
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان: ئاماده‌بن بۆ زیادبوونى ژماره‌ى به‌ساڵاچووان

2023-01-14 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

له‌راپۆرتێكى كۆمه‌ڵایه‌تی جیهانیدا بۆ ساڵى 2023، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاندوه‌: با جیهان ئاماده‌بێت بۆ زیادبوونى ژماره‌ى به‌ساڵاچوان كه‌پێده‌چێت بۆ ساڵى 2050 ژماره‌یان بگاته‌ 1.6 ملیار كه‌ش.

به‌رێوه‌به‌رایه‌تى ئابورى وكومه‌ڵایه‌تى سه‌ر به‌نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌راپۆرتێكیدا رایگه‌یاندوه‌: له‌گه‌ڵ زیادبوونى قه‌یرانه‌كان له‌جیهان دا پێویسته‌ مافه‌كانى به‌ساڵاچوانیش پارێزراو بن، وله‌ماوه‌ى سێ ده‌یه‌ى داهاتوو دا ژماره‌یان زیاتریش ده‌بێت به‌تایبه‌ت له‌ئه‌فریقیا و رۆژئاواى ئاسیا.

به‌پێى راپۆرته‌كه‌، هه‌ر یه‌كه‌ له‌كیشوه‌رى ئه‌وروپا وئه‌مریكاى باشور، زۆرترین رێژه‌ى به‌ساڵاچوانیان هه‌یه‌، ئه‌مه‌ش به‌هۆى كه‌مبوونه‌وه‌ى پرۆسه‌ى هاوسه‌رگیرى وبوونى چه‌ند رێكارێك بۆ نه‌هێشتنى دوو گیانى ژنان.