هەواڵی کوردستان ئێستا

به‌ریتانیا.. به‌هۆی رووداوێكی ته‌قه‌كردن له‌ له‌نده‌ن، پێنج كه‌سی بوونه‌ قوربانی

به‌ریتانیا.. به‌هۆی رووداوێكی ته‌قه‌كردن له‌ له‌نده‌ن، پێنج كه‌سی بوونه‌ قوربانی
به‌ریتانیا.. به‌هۆی رووداوێكی ته‌قه‌كردن له‌ له‌نده‌ن، پێنج كه‌سی بوونه‌ قوربانی

2023-01-15 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

له‌ له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا" له‌ ئاكامی ده‌ستڕێژی گولـله‌، كه‌ له‌ناو ئۆتۆمبێلێكه‌وه‌ ئه‌نجام درا، پێنج كه‌س كه‌ دووانیان منداڵ بوون برینداربوون.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی پۆلیسی به‌ریتانیا له‌ میانی به‌ڕێوه‌چوونی پرسه‌یه‌ك له‌ كڵێسایه‌كی باكووری له‌نده‌ن، له‌نێو ئۆتۆمبێلێكه‌وه‌ ده‌ستڕێژی گولـله‌ كراوه‌و، له‌ ئه‌نجامدا، دوو منداڵی حه‌وت بۆ 12 ساڵان و، سێ ئافره‌ت برینداربوون.

رووداوه‌كه‌ له‌ نزیك وێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ری ئیۆستون روویداوه‌و، ده‌ستبه‌جێ برینداره‌كان گواستراونه‌ته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ كه‌ منداڵه‌ ته‌مه‌ن حه‌وت ساڵانه‌كه‌ مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی هه‌یه‌.