English | عربي

خولی سێیەمی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی بە کۆتاھات


خولی سێیەمی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی بە کۆتاھات

2018/10/16 | 22:40

(هەواڵ كوردستان)- سلێمانی ـ AAرێوڕەسمی کۆتاییھاتنی خولی سێیەمی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی و دابەشکردنی خەڵاتی سنەوبەری ئاڵتوونی، ئەمشەو لە ھۆڵی تەلاری ھونەر لە شاری سلێمانی بە بەشداری بەرپرسان و میوانانی فێستیڤاڵ بەڕێوەچوو.لە ماوەی حەوت رۆژی بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵدا ١٢٢ فیلمی جۆراوجۆر کە لە ٥٢ وڵاتی جیھانەوە بەشدارییان کردبوو نمایش کران و لەماوەی ھەفتەیەکی فێستیڤاڵەکەدا ژمارەیەکی زۆر بینەر بۆ بینینی ئەو فیلمانە ئامادەی بوون.سەرەتای رێوڕەسمی کۆتایی فێستیڤاڵەکە بەڕێوڕۆشتنی فیلمسازانی کورتە فیلم و فیلمی دۆکیۆمێنتەری و میوانانی تایبەتی فێستیڤاڵ بەسەر فەرشی سووردا بۆ ناو ھۆڵ دەستی پێکرد، دواتر گوتاری سەرۆک و بەڕێوەبەری ھونەری فێستیڤاڵ و چەند چالاکییەکی ھونەری پێشکەشکران.لە کۆتاییشدا ناوی سەرکەوتووانی فێستیڤاڵ ئاشکرا کران و خەڵاتی سنەوبەری ئاڵتوونی فێستیڤاڵ بۆ فیلمی درێژ بەخشرایە (باشترین ئەکتەری کوڕ، باشترین ئەکتەری کچ، باشترین دەرھێنەر، باشترین سیناریۆ، باشترین سینەماتۆگرافی، باشترین فیلم) ، ھەروەھا بۆ کورتە فیلمی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی (باشترین فیلم، خەڵاتی دادوەران)، ھەروەھا خەڵاتی سنەوبەری ئاڵتوونی بەخشرایە باشترین فیلمەکانی ئەنیمەیشن، دۆکیۆمێنتەری نێودەوڵەتی و نێوخۆیی.ئەنجامی سەرکەوتووانی خەڵاتەکانی سنەوبەری ئاڵتوونی بەمشێوەیە بوون:ـ خەڵاتی باشترین کورتە فیلمی نێوخۆیی بۆ فیلمی (The Sea Swells).- خەڵاتی باشترین فیلمی ئەنیمەیشن بۆ فیلمی (her Birthday Night).- خەڵاتی باشترین کورتە فیلم بۆ فیلمی (Taaval).- خەڵاتی لیژنەی داوەرانی کورتە فیلمی نێودەوڵەتی بۆ فیلمی (Mothers of Luna).- خەڵاتی باشترین کورتە فیلمی نێودەوڵەتی بۆ فیلمی (The Camel Boy).- خەڵاتی باشترین فیلمی دۆکیۆمێنتەری نێوخۆیی بۆ فیلمی (Dada Saltaneh - دادە سەڵتەنە)- خەڵاتی باشترین فیلمی دۆکیۆمێنتەری نێودەوڵەتی بۆ فیلمی (٣ Stolen Cameras).- خەڵاتی لیژنەی دادوەرانی فیلمی درێژ بۆ فیلمی (Shoplifters).- خەڵاتی باشترین ئەکتەری کوڕ لە فیلمی درێژ بۆ نەڤید محەمەدزادە لە فیلمی (No Date no Signature).- خەڵاتی باشترین ئەکتەری کچ لە فیلمی درێژ بۆ شونا لزیما لە فیلمی (Bad Poetry Tokyo).- خەڵاتی باشترین سینەماتۆگرافی بۆ ئالێنی دۆپرانتەر لە فیلمی (The Sower).- خەڵاتی باشترین سیناریۆ بۆ فیلمی (The Interpreter - مارک لیسکا)- خەڵاتی باشترین دەرھێنەری فیلمی درێژ بۆ مەجید مەجیدی.- خەڵاتی باشترین فیلمی فێستیڤاڵ بۆ فیلمی (٣ Faces) لە دەرھێنانی جەعفەری پەناھی.سێیەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی لەلایەن کۆمپانیای مەستی فیلم بە پشتیوانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان و ژمارەیەک کۆمپانیا و کەسایەتی بەڕێوەچوو.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending