English | عربي

جڤاتی گشتی گۆڕان داوایەک ئاراستەی جڤاتی نیشتمانی دەکات


جڤاتی گشتی گۆڕان داوایەک ئاراستەی جڤاتی نیشتمانی دەکات

2018/10/16 | 22:40

(هەواڵ كوردستان)- ئەمرۆ سێ شەممە ١٦ ی تشرینی یەکەم جڤاتی گشتی لە سلێمانی کۆبوونەوەی خۆی سازداو داوا لە جڤاتی نیشتمانی دەکات دەستبکرێت بە کۆنفرانس و هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی گۆڕان.

میدیا بزووتنەوەی گۆران بڵاویکردەوە "جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان داوا لەجڤاتی نیشتیمانی دەکات پەلە بکەن لەپێکهێنانی لیژنەکانی ئامادەکاری بۆ بەستنی کۆنفرانس و هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی گۆڕان".

بڕیاریشە رۆژی پێنجشەممە جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان لەسەر ئەو پرسە کۆببێتەوە.

کۆبوونەوەی جڤاتی گشتی و جڤاتی نیشتمانی گۆڕان لەدوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و کەمکردنی دەنگەکانی گۆڕان بەشێوەیەکی بەرچاو ئەمە یەکەم کۆبوونەوەیە سازیبکات.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending