وەزارەتی تەندروستی: له‌ هه‌رێم هیچ حاڵه‌تێكی ترسانكمان نییه‌.. 57كه‌س چاكبوونه‌وه‌


وەزارەتی تەندروستی: له‌ هه‌رێم هیچ حاڵه‌تێكی ترسانكمان نییه‌.. 57كه‌س چاكبوونه‌وه‌

2020/03/31 | 12:10 - سەرچاوە: kdp

( ئه‌م رۆژه‌ | هەواڵی كوردستان)-

هه‌ولێر-KDP.info- وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان ڕیگەیاند، تائێستا 57كه‌س له‌ نه‌خۆشی چاكبوونه‌ته‌وه‌ و ئه‌وانه‌ی هه‌ڵگری نه‌خۆشیه‌كه‌شن 80% نیشانه‌یان لێ ده‌رنه‌كه‌وتووه‌ و ئه‌گه‌ر وا بڕوات له‌ ماوه‌یه‌كی نزیكدا ئه‌وانیش ڕه‌وانه‌ی ماڵه‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌، بۆیه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان خه‌ڵك زۆر به‌ سوكی تووش ده‌بێت.

د.

محه‌مه‌د قادر گوته‌بێژی  وەزارەتی تەندروستی، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، "له‌ هه‌ولێر حه‌وت كه‌ و له‌سلێمانی 50 كه‌س له‌ نه‌خۆشی چاكبوونه‌ته‌وه‌ كه‌ ده‌كاته‌ 42%ی ئه‌وانه‌ی تووش بوونه‌ و ئه‌وانه‌ی تووش بوونه‌ 80%ی هه‌ڵگرن و هیچ نیشانه‌یه‌كیشیان نییه‌، بۆیه‌ هیچ حاڵه‌تێكی ترسانكمان له‌ هه‌رێم نیه‌ و هیچیان پێویستیان به‌ هه‌ناسه‌ی ده‌ستكرد نیه‌.

گوته‌بێژی  وەزارەتی تەندروستی گوتیشی، "ره‌نگه‌ له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا و له‌دوو هه‌فته‌ی داهاتوو ئه‌وانیش ڕه‌وانه‌ی ماڵه‌وه‌ بكرێنەوە، چونكه‌ هیچی وا نیه‌ ته‌ندروستی جێگیر نه‌بێت ته‌نیا یه‌ك ئافره‌ت نه‌بێت ئه‌ویش چاكبۆته‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دووگیان بوو ئه‌گه‌رنا ئێستا دۆخی هه‌مووان باشه‌.

گوتیشی، "پشكنین و كه‌رنتینه‌ كردن به‌رده‌وامه‌.

 

بڵند ئیبراهیم



سەرچاوەى هەواڵ - kdp


Sponsored Links