تەرمی دوو کۆچبەری کورد لە یۆنانەوە گهڕێندرایهوه بۆ ھەرێمی کوردستان
2023-01-15 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده
دیجیتال میدیای سپێده
ئێوارهی ئهمرۆ لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێرەوە تهرمی دوو كۆچهبهری كورد گهرێندرایهوه كه یەکێکیان ناوی زانا قادرە و تەمەن ٤١ ساڵە، خەڵکی ناحیەی پیرەمەگروونە، ئەوی تریان ناوی زریان محەمەدە و تەمەنی ٣٠ ساڵە دانیشتووی قەڵادزێیە
ئەو دوو کەسە لە ئەنجامی ژێرئاوکەوتنی یەختێکەوە خنکان کە لە ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ لە تورکیاوە بەرەو یۆنان بەڕێوەبوو، لە کۆی ٩٠ کۆچبەر ٥٨ کۆچبەریان بێسەروشوێن بوون کە چواریان کورد بوون.