وه‌زاره‌تی ناوخۆ لیژنه‌یه‌كی پێكهێناوه بۆ ئازادكردنی به‌شێك له زیندانیان
هه‌ولێر-KDP.info- وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لیژنه‌یه‌كی پێكهێناوه كه له‌شه‌ش ئه‌ندام پێكهاتووه بۆ دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمێك بۆ ئازادكردنی به‌شێك له‌زیندانیان.
له‌راگه‌یندراوێكدا كه كۆپیه‌كی بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان نێردراوە تێیدا هاتووه، به‌پێی ئه‌و دهسەڵاتهی پێمان دراوه له‌یاسای وه‌زاره‌تی ناوخۆ ژماره شه‌شی ساڵی 2009 بڕیارماندا به پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك به مه‌به‌ستی دیراسه‌كردنی بارودۆخی حوكم دراوان و راگیراوان له هه‌رێمی كوردستان، به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمێك بۆ ئازادكردنی ژماره‌یه‌ك له‌وانه.
لای خۆشیه‌وه د. سامی جه‌لا ئه‌ندامی لیژنه‌كه، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، "راسته لیژنه‌یه‌ك پێكهاتووه و منیش ئه‌ندامێكی ئه‌و لیژنه‌یه‌م و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ دۆخه‌كه‌یان ده‌كرێت، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا ده‌ست به‌كار نه‌بووینه و چاوه‌ڕێده‌كرێت ده‌ست به‌كاربین و كاری خۆمان بكه‌ین.
ئه‌ندامه‌كانیش پێكهاتوون له دادوه‌ر برایم ئیسماعیل سه‌رۆكی لیژنه و دادوه‌ر مه‌روان بورهان ئه‌ندام و د. سامی جه‌لال ئه‌ندام و لیوا ناسر عه‌زیز ئه‌ندام و ئه‌حمه‌د نه‌جمه‌دین ئه‌ندام و عه‌مید نه‌جمه‌دین سادق ئه‌ندام.
بڵند ئیبراهیم