English | عربي

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستى ژماره‌یه‌ك ده‌رچوو داده‌مه‌زرێنێت


وه‌زاره‌تی ته‌ندروستى ژماره‌یه‌ك ده‌رچوو داده‌مه‌زرێنێت

2018/10/16 | 22:40

(هەواڵ كوردستان)- خه‌ندان- سالار محه‌مه‌دوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستى رایگه‌یاند، له‌ بودجه‌ی ساڵی داهاتوو، 720 پله‌ى دامه‌زراندن دراوه‌ به‌وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى بۆ كۆلێژه‌كانی پزیشكی، پزیشكی ددان و ده‌رمانساز.خاڵس قادر، به‌ خه‌ندان-ى رایگه‌یاند، وه‌كو وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى داوامان كردبوو له‌بوجه‌ى ساڵى 2019 بڕى یه‌ك ترلیۆن و 150 ملیار دینار بۆ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى دابنرێت، به‌ڵام بڕه‌كه‌ى كه‌مكرایه‌وه‌ بۆ 915 ملیار دینار.وتیشى،"بۆ ساڵى داهاتوو 720 پله‌ى دامه‌زراندن دراوه‌ به‌وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى بۆ كۆلێژه‌كانی پزیشكی، پزیشكی ددان و ده‌رمانساز". سه‌باره‌ت به‌سندوقى شێرپه‌نجه‌ خاڵس قادر وتى،"كاره‌كانى سندوقى شێرپه‌نجه‌ به‌رده‌وامه‌ به‌پێى ئه‌و  یاسایه‌ى كه‌هه‌یه‌ بڕه‌ پاره‌یه‌ك ده‌خرێته‌ سه‌رسندوقه‌كه‌و دواتر به‌كارده‌هێنرێته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشانى شێرپه‌نجه‌". 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending