English | عربي

دەرچوانی پۆلى دوانزە دەتوانن سکاڵاکانیان تۆمار بکەن


دەرچوانی پۆلى دوانزە دەتوانن سکاڵاکانیان تۆمار بکەن

2018/10/16 | 22:40

(هەواڵ كوردستان)- خه‌ندان- سالار محه‌مه‌دبه‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و ده‌رچوانه‌ى كه‌ناویان نه‌هاتبوویه‌وه‌، سبه‌ینێ ده‌توانن سکاڵاکانیان بەشێوەى ئۆنلاین تۆمار بکەن.هێمن ئه‌مین شوانى، به‌خه‌ندان-ى راگه‌یاند، سبه‌ینێ چوارشەممە ڕێکەوتى 17-10-2018 سیستمەکە کارا ده‌كرێت و دەرچوانى پۆلى دوانزە دەتوانن سکاڵاکانیان بەشێوەى ئۆنلاین تۆمار بکەن و، پێویست بەوە ناکات سەردانى دیوانى وەزارەت یاخود تۆمارى زانکۆکان بکەن بۆ تۆمارکردنى سکاڵاکانیان.راشیگه‌یاند،" خوێندكاران ده‌توانن بەهەمان پاسوۆرد و یوزەرنەیمى خۆیان دەتوانن لەڕێگەى وێبسایتى(regayzanko.com) بچنە ناو سیستمى وەرگرتن و فۆڕمى سکاڵاکانیان تۆماربکەن.ئه‌وه‌شى خسته‌روو،" سکاڵا تۆمارکردن بۆ گۆڕینى هەڵبژاردنەکان نیە، بەڵکو تەنها بۆ ئەوانەیە کە کێشەیان لە شوێنى وەرگرتن هەیە لەگەڵ ئەو (860) دەرچوویە کە ناویان لە هیچ شوێنێک نەهاتۆتەوە.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending