له‌دانیشتنى دووه‌میش دا له‌به‌رنامه‌ى كارى په‌رله‌ماندا گفتوگۆى دۆلار ناكرێت
دیجیتال میدیای سپێده
دوێنێ دانیشتنه‌كانى په‌رله‌مانى عێراق بۆ وه‌رزى نوێ ده‌ستیان پێكرده‌وه و، بریاره سبه‌نێش كۆببێته‌وه و،به‌رنامه‌ى كاریشى بڵاوكردۆته‌وه، به‌ڵام پرسى به‌رزبوونه‌وه‌ى دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دینارى عێراقى گفتوگۆى له‌سه‌ر ناكرێت.
به‌پێى به‌رنامه‌ى كارى كۆبوونه‌وه‌ى سبه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، چه‌ند پرۆژه یاسایه‌ك گفتوگۆیان له‌سه‌ر ده‌كرێت، به‌ڵام له‌نێو به‌رنامه‌ى كاردا، باس له‌گفتوگۆكردنى پرسى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى دۆلار به‌رامبه‌ر به دینارى عێراقى ناكرێت.
ئه‌مه‌ش دووه‌مین دانیشتنى په‌رله‌مانى عێراقه له‌وه‌رزى نوێ دا ئه‌نجامده‌درێت و،باس له‌پرسێكى له‌و شێوه‌یه ناكرێت، كه‌پێشتر ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار ئیمزایان كۆكردۆته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى پرسى به‌رزبوونه‌وه‌ى دۆلار له‌كاره پێشینه‌كانى په‌رله‌مان بێت و،ئه‌و پرسه چاره‌سه‌ر بكرێت.