عێراق ده‌بێته ئه‌ندام له‌ئه‌نجومه‌نى جێبه‌جێكارى ئاژانسى وزه‌ى نێوده‌وڵه‌تى بۆ وزه‌ى نوێ
2023-01-16 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده
دیجیتال میدیای سپێده
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق بڵاویكرده‌وه: كه عێراق توانیویه‌تى دوو پۆستى نێوده‌وڵه‌تى به‌ده‌ست بهێنێت.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق ئاشكرایكرد: عێراق ئه‌ندامێتى ئه‌نجومه‌نى جێبه‌جێكارى ئاژانسى وزه‌ى نێوده‌وڵه‌تى بۆ وزه‌ى نوێ، بۆ ساڵى 2023 به‌ده‌ست هێنا.
ئه‌حمه‌د سه‌حاف، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق رایگه‌یاند: بۆ ساڵى 2023 ئه‌ندامێتى ئه‌نجومه‌نى جێبه‌جێكارى، بۆ ئاژانسى وزه‌ى نێوده‌وڵه‌تیمان به‌ده‌ست هێنا.
راشیگه‌یاند: هه‌روه‌ها عێراق له‌و ئه‌نجومه‌نه‌دا، پۆستى جێگرى سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى گشتى ئاژانسى وزه بۆ ساڵى 2024ی به‌ده‌سته‌وه هێناوه.