ئه‌ردۆغان: چاوه‌ڕوانییه‌كانمان له‌باره‌ی سه‌رپۆش و خێزان نەیەتە جێ، ده‌چینه لای گه‌ل
سه‌رۆك كۆمارى توركیا رایگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر چاوه‌ڕوانییه‌كانیان له‌باره‌ى سه‌رپۆش و خێزان بهجێنهیهت، ئه‌وا ده‌چنه لاى گه‌ل و ئه‌وان دوایین قسه ده‌كەن.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان وتى: "به‌نهێنیی گفتوگۆكردن و كاركردن له‌سه‌ر بابه‌تی سه‌رپۆش و خێزان هیچ بیانوویه‌ك هه‌ڵناگرێت. ئه‌گه‌ر چاوه‌ڕوانییه‌كانمان بهجێنهگهیهندرێن و له په‌رله‌مان خوار 400 ده‌نگ بێت، له‌م حاڵه‌ته‌دا ناڵێین سه‌روه‌ری بێ مه‌رج هی گه‌له؟ ئه‌گه‌ر وابێت ده‌چینه لای گه‌ل و ئه‌و دوایین قسه ده‌كات".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له گوتارێكیدا كه له رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی بینای خزمه‌تگوزاری دامه‌زراوه‌ی شوعله یوكسه‌ل شهنلهر له ئیستانبوڵ وتی: 'ده‌مه‌وێت پێداگرانه باس له‌وه بكه‌م كه له بابه‌تێكی له‌م شێوه‌یه‌دا (پێشنیازی ده‌ستووریی بۆ سه‌رپۆش) نه گه‌له‌كه‌مان نه خانمانیشمان سازش له‌سه‌ر ئه‌مه ناكه‌ن. له‌ڕووی ده‌ستوورییه‌وه مسۆگه‌ركردنی ئازادی جلوبه‌رگ كه بنه‌ڕه‌تیترین مافی خانمانه، گرێیه‌كی دیكه ده‌خاته سه‌ر ئاره‌زووی ئه‌وانه‌ی توركیای كۆن ده‌خوازن'.
سه‌رۆك كۆماری توركیا، راشیگه‌یاند: 'ئومێده‌وارم په‌رله‌مان و په‌رله‌مانتارانمان كه به‌ناوی گه‌له‌وه كار ده‌كه‌ن، رێگه به تابلۆیه‌ك نه‌ده‌ن كه خانمانمان شه‌رمه‌زار بكه‌ن'.