English | عربي

تره‌مپ ده‌ڵێت جێنشینی سعودیه‌ به‌منزیكانه‌ وه‌ڵامه‌كانی كه‌یسی خاشقچی ئاشكراده‌كات


تره‌مپ ده‌ڵێت جێنشینی سعودیه‌ به‌منزیكانه‌ وه‌ڵامه‌كانی كه‌یسی خاشقچی ئاشكراده‌كات

2018/10/16 | 23:50

(هەواڵ كوردستان)- دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا

خه‌ندان- دانا ته‌یب مه‌نمی 

دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، ڕایده‌گه‌یه‌نێت محه‌مه‌د بن سه‌لمان نكۆڵی كردووه‌ له‌وه‌ی هیچ زانیارییه‌كی هه‌بێت له‌سه‌ر دیارنه‌مانی جه‌مال خاشقچی، رۆژنامه‌نووسی سعودی.

تره‌مپ ئه‌مڕۆ له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر له‌چه‌ند توێتێكدا ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌مشه‌و به‌ ته‌له‌فۆن قسه‌ی له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د بن سه‌لمان ، جێنشینی پادشای سعودیه‌ قسه‌ی كردووه‌، ناوبراو نكۆڵی كردووه‌ له‌وه‌ی هیچ زانیارییه‌كی هه‌بێت له‌و ڕووداوه‌ی له‌ كونسوڵگه‌ریی سعودیه‌ له‌ ئه‌سته‌نبوڵ ڕوویداوه‌.

مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ به‌سه‌ردانێك گه‌یشته‌ سعودیه‌ و له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د بن سه‌لمان كۆبووه‌وه‌،و تاوتوێ كه‌یسی دیارنه‌مانی خاشقڤی-یان كرد.

تره‌مپ ڕونیكردووه‌ته‌وه‌ له‌میانی په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا،  جێنشینی سعودیه‌ ڕایگه‌یاندووه‌ له‌مێژه‌ ده‌ستیكردووه‌ به‌ لێكۆڵینه‌وه‌و به‌خێرایی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی چڕوپڕ له‌باره‌ی دۆسیه‌ی خاشقچی-ه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات و به‌منزیكانه‌ وه‌ڵامه‌كان ئاشكراده‌كات. 

جەمال خاشقچی ڕۆژنامەنوسی سعودی کە بە ڕەخنەگرێکی سەرسەختی دەسەڵاتدارانی سعودیە ناسراوە، رۆژی دووی ئه‌م مانگه‌ سەردانی كونسوڵگه‌ریی سعودیەی کردووە لە ئیستەنبوڵ بۆ جێبه‌جێكردنی مامه‌ڵه‌ی هاوسه‌رگیری  ده‌زگیرانه‌ توركه‌كه‌ی، بەڵام له‌و كاته‌وه‌ بێ سه‌روشوێنه‌. 

كه‌ناڵی سی ئێن ئێن، ئه‌مشه‌و  له‌زاری به‌رپرسێكی توركیاوه‌ بڵاویكرده‌وه‌  جه‌مال خاشقچی، رۆژنامه‌نووسی سعودی دوو هه‌فته‌ له‌مه‌وبه‌ر له‌ كۆنسوڵگه‌ریی سعودیه‌ له‌ ئه‌سته‌نبوڵ كوژراوه‌، و ته‌رمه‌كه‌ی پارچه‌ پارچه‌ كراوه‌. وته‌كانی ئه‌و به‌رپرسه‌ی توركیا دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ دوێنێ شه‌و به‌رپرسانی توركیا  بۆ ماوه‌ی نۆ كاتژمێر كونسوڵگه‌رییه‌كه‌یان پشكنی.ئه‌مڕۆ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا، ڕایگه‌یاند لێكۆڵه‌رانی وڵاته‌كه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یان كردووه‌ له‌ باره‌ی چه‌ند ماده‌یه‌كی "ژه‌هراوی" و مادده‌ی شاردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌كانی تاوان. وابڕیاره‌ دره‌نگانێكی ئه‌مشه‌و لێكۆڵه‌رانی توركیا شوێنی نیشته‌جێ بوونی كونسوڵی گشتی سعودیه‌ له‌ ئه‌سته‌نبوڵ، كه‌ نزیكه‌ له‌ كونسوڵگه‌رییه‌كه‌، بپشكنن،  چونكه‌ له‌ وێنه‌كانی كامێرای چاودێری ده‌ركه‌وتووه‌ چه‌ند ئۆتۆمبێلێك له‌ كونسوڵگه‌رییه‌كه‌وه‌ به‌ره‌و شوێنی نیشته‌جێ بوونی كونسوڵی گشتی سعودیه‌ ڕۆیشتوون. 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending