هەواڵی کوردستان ئێستا

ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان.. ساڵى ڕابردوو 290 كۆڵبه‌ر بوونه‌ته‌ قوربانى

ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان.. ساڵى ڕابردوو 290 كۆڵبه‌ر بوونه‌ته‌ قوربانى
ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان.. ساڵى ڕابردوو 290 كۆڵبه‌ر بوونه‌ته‌ قوربانى

2023-01-16 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


ڕێكخراوى مافى مرۆڤى هه‌نگاو ئاشكراى كرد كه‌ ساڵى ڕابردوو 290 كۆڵبه‌رى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان له‌ ئه‌نجامى كاره‌كه‌یان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ یان برینداربوون.

له‌ ئاماره‌كه‌ ئه‌وه‌ خراوه‌ته‌ڕوو كه‌ 46 كۆڵبه‌رى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان له‌ماوه‌ى ساڵى ڕابردوو گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و 244 كۆڵبه‌ریش له‌ ئه‌نجامى مه‌ترسیه‌كانى له‌ كاره‌كه‌یان ڕووبه‌ڕوویان بۆته‌وه‌ برینداربوون، ئاماره‌كه‌ش به‌راورد به‌ ساڵى رابردوو 75 حاڵه‌ت زیادى كردوه‌، كه‌ به‌ تێكڕا ده‌كاته‌ %35 ى كۆى قوربانیانى كۆڵبه‌رانى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان.

هه‌ربه‌پێى ئه‌وه‌ى له‌ به‌ڵگه‌نامه‌كانى ڕێكخراوى مافى مرۆڤى هه‌نگاودا هاتووه‌، زۆرینه‌ى قوربانیه‌كان به‌ ته‌قه‌ى ڕاسته‌وخۆى هێزه‌ چه‌كداره‌كانى ئێران كوژراون یان بریندار كراون كه‌ ژماره‌یان 209 كه‌سه‌، هه‌روه‌ها 35 حاڵه‌تیش به‌هۆى ڕووداوه‌ سروشتیه‌كانى وه‌ك هه‌ڵدێران و ته‌قینى مین و خنكان له‌ ڕووبارو هه‌وره‌ بروسكه‌و هه‌ره‌سى به‌فرو ڕه‌قبوونه‌وه‌ له‌ سه‌رما گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ یان بریندار بوون.

كوژران و برینداربوونى كۆڵبه‌ران به‌ ته‌قه‌ى ڕاسته‌وخۆى هێزه‌ چه‌كداره‌كانى ئێران له‌ ساڵى 2022 دا به‌راورد به‌ ساڵى 2021 كۆى گشتى 69 حاڵه‌ت بووه‌، به‌م پێیه‌ش %49 ى ڕێژه‌كان به‌رزبوونه‌ته‌وه‌, هاوكات ڕێژه‌ى ئه‌و كۆڵبه‌رانه‌شى كه‌ قوربانى مینن به‌رز بۆته‌وه‌.